نەپەگە ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٤ـی ئاشکرا کرد

نەپەگە ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٤ـی ئاشکرا کرد. لە ١١٢٤ چالاکی گەریلادا ٤٧٨ داگیرکەر سزادراون، ١٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (سیها) خرێنراونەتە خوارەوە. ١٣٤ گەریلا لە هێرشە داگیرکارییەکاندا شەهید بوون کە تەقەمەنی قەدەغەکرا و گازی کیمیاوی تێدا بەکارهێندراوە.

ئاماری شەڕی ٢٠٢٤

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٤ـی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە، "گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی کوردستان بە تێکۆشان ساڵی ٢٠٢٤ی دەستپێکرد و بەرخۆدانێکی مەزنی لە دژی هێرشەکانی دووژمن بەڕێوەبرد کە تەواوی ساڵەکە بەردەوام بوو. دەوڵەتی کۆماری تورکیا کە هەبوونی خۆی لەسەر قڕکردن و لەناوبردنی گەلی کورد دامەزراندووە، لە سەدساڵەی دامەزراندنی خۆییدا دەیویست ئەم ئامانجەی بەدەست بهێنێت. دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە سەردەمی نوێدا قڕکردنی گەلی کوردی کردووە بە ئامانجی خۆی، خۆی بگەیەنێت بە سنورەکانی میساقی میللی و بە ئامانجی عوسمانی نوێ ببێتە هێزێکی هەژموونگەرا لە هەرێمەکەدا. دەوڵەتی تورک و ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە نێو ئەم ١٠ ساڵەی کۆتاییدا بە تەواوی ڕووی لەم ئامانجە کردووە، بەتەواوی سەرمایە و داهاتی گەلی تورکیایی لە شەڕی قڕکردنی کورداندا خەرج کرد، هەموو بەهاکانی تورکیایی پێشەکەشی هێزە نێونەتەوەییەکان کرد، لە دەرەوەش بە هەموو شێوەیەک لە خیانەتەکارانی کوردەوە پشتگیری وەرگرت، بە تەکنیکی شەڕی هەرە پشکەوتووی دەستییەوە، بە بۆمبی ناوەکی کە بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان قەدەغەکراوە و بەکارهێنانی تاوانە، تەقەمەنی قەدەغەکراوە و چەکی کیمیاوی بەکارهێنا و چەندین جار لە مەدەنی و گەلەکەمانی شەهید کرد، تا دوا ڕادە پەرەیی بە سیستەمی فشار و ئەشکەنجەیی لەسەر زیندانیان دا و جەختی لێکردەوە."

بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەی نەپەگە بەم شێوەیە:

" گەلی کورد و بە تایبەت ڕێبەرێتی، تەڤگەری ئازادی و گەریلا، لە کوردستان و دەرەوەی وڵات لە بەرانبەر ئەم هێرشە قڕکارییانەدا تێکۆشانێکی بێهاوتایی بەرخۆدانی ئەنجامدا. لە بەرانبەر ئەم هێرشانەی سەر هەبوون و ئازادی گەلەکەمان، گەلی کورد بۆ پاراستنی هەبوونی خۆی و بونیادنانی ئازادی خۆی، بۆ جێبەجێ کردنی ئامانجی 'ڕێبەرێتی ئازاد، کودستانی ئازاد' لە هەموو تەمەنەکانەوە لە کۆڵان، گوندە و شارەکان، دەشت و چیاکان بەرخۆدانی بەفراوانی کرد، تێکۆشانەکانی گەیاندە ئاستی نێونەتەوەیی و بە تەواوی جیهاندا بڵاویکردەوە.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە پێشەنگایەتی ئەم دۆزە پیرۆزە دەکەن، بە تایبەت لە باکووری کورستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا؛ لە دژی هێرشەکانی دووژمن بە روحی ئاپۆییەوە وەستانەوە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە باش دەزانن ئەوان هێزی پاراستنی ڕەوا، پیشەنگ، هیو و سەرچاوەی هێزی گەلی کوردە، لەسەر ئەم بنەمایە لە ساڵی ٢٠٢٤دا باری تێکۆشانی خستەسەرشانی خۆی. پێشەنگانی تابووری نەمران هاوڕێیانمان ڕۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین کە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە بەرانبەر جێگەیەکی وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک لە ئەنقەرە چالاکیی فیداییان ئەنجامدا، ئەو تاکتیک و میتۆدە سەردەمییانە و ڕوحی فیدایی ئاپۆییان دیاری کرد کە دەبێت بە بنەما بگیرێن. گەریلاکانی ئازادی کوردستان پیوانەکانی فیدایی ئاپۆییان بە بنەما گرت و لە ساڵێ ٢٠٢٤دا زیاتر پەرەیان بە تێکۆشانیان دا.

لە باکوور داگیرکەر ناگەن بە ئامانجی خۆیان

لە ساڵی ٢٠٢٤دا سوپای داگیرکەری تورک بە تەکنیک و هەواڵگری لە باکووری کوردستان درێژەی بە هێرشەکانی دا و بەم شێوەیە هەوڵیدا ئامانج بەدەست بهێنێت. دەوڵەتی قڕکەری تورک کە پێشتر دەیگوت، کۆتایی بە بوونی گەریلا دێنێت لە باکووری کوردستان، بەم شێوەیە بە دوای خەون و خەیاڵی پوچی خۆییدا بووە و بە ئیستاشەوە بەردەوامە، لە بەرانبەر تێکۆشانی بە بڕیاری گەریلادا تێگەشت لەوەی ئیدی ناتوانێت بگات بە ئامانجەکانی، بۆیە ناچار بوو واز لەم قسەیەیی بهێنێت. هەنگاوە ستراتیژیی و تەکنیکە سەردەمییەکانی گەریلا پلانەکانی دووژمنی پوچەڵ کردەوە، کە لە تێکۆشانی ساڵێ ٢٠٢٤دا بەڕوونی بیندرا. ئەوەی کە ئەم ئامانجە مێژووی و گرنگەی ئافراند هەڵوێستی قارەمانێتی گەریلا بوو کە لە دێرسیم بە پێشەنگایەتی ئەدەسا جەژنا، لە بۆتان بیریتان نورحەق چیا، هەرەکۆل شیار، بروسک کاتۆ، بەندا ئەحمەد و سەرحەد جێهات، لە مێردین محمەد جودی و زەردەشت سوروچ، لە سەرحەد شێخموس مالازگر و بەروار دێرسیم، لە ئامەد هەبوون پیرۆ و بۆتان ئۆسیان، لە وان زاگرۆس جودی نیشانیاندا.

لە تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٤دا لە باکووری کوردستان ٣٦ لە هاوڕێیانمان بە قارەمانێتییەوە شەڕیان کرد و شەهید بوون.

گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا داگیرکەری داچەقاند

سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامەی دا بە هێرشەکانی خۆی لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە ١٦ی نیسانەوە پێ بە پێ ڕووی کردە ئەیالەتاکانی مەتین و مەتینا، دواتر بە پشتگیردانی ئاشکرای پەدەکەی هاوکارییان و حکومەتی عێراق لە ١٣ی تەمموزدا ڕووی کردە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە هەرێمی زاپ. گەریلا لە پایزی ٢٠٢٣ تا بەهاری ٢٠٢٤ بە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی لە هەرێمی پاراستنی مەدیا سوپای تورکی داگیرکەری داچەقاند، گورزی کوشندەیی لێدان و چەندین بارەگایان لە ناوبردران، بەم هۆکارە سوپای تورکی داگیرکەر لە ترس و دڵڕاوکێدایە. بەهۆیی ئەو ترسەوە کە پێشتر باسمان کرد، ئەمجارە ڕاستەوخۆ هێرشی گۆڕەپان، سەنگەر و تونێلەکانی گەریلایی نەکرد، هەوڵیدا لە جێگانەی کە چۆڵەوانی لێ هەبوو جێگیرببێت و داگیرکی بکات. لە تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٤دا لە هەرێمەکانی پاراستی مەدیا بە پێشەنگایەتی فەرماندە ئاپۆییە پێشەنگەکانامان ئالان ملازگیر، ئورهان جهات بینگۆل، شیار عەفرین، د.سارا تۆڵهەڵدان، زیلان ئەحمەد، هاوڕێ چیا، شەڕڤان ڤارتۆ، جانشێر شێراوا، ئەکین ڕۆدی، توفان کۆچەر، دەڤریم بۆتان، خەبات تورکمان، پڵنگ گەرمیان، ئەبو لەیلا شەهید، سەما جویا چەولیک، عەزیز موسڵ، ئاسمین سەیید، جەمال دێرەزۆر، کورتای شاهین، هۆگرمەروان؛ ٩٨ هاوڕێمان بە قارەمانێتییەوە شەڕییان کرد و شەهید بوون. ئەم هاوڕێیانەمان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا حەقیقەتی ئەو دەرفەتەیان نیشاندا کە بە میتۆدی شەڕی دەتوانرێت دووژمن ڕابوەستێنرێت، گۆرەپان بپارێزرێت و لە هەموو سات و کاتێکدا دەتوانرێت گورز لە دووژمن بخرێت.

٤٨٧ سەربازی داگیرکەر سزا دراون، ٩ لەوانە پلەدار بوون

سوپای داگیرکەری تورک لە سەرەتای ئەم ساڵدا بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە شێواز و تاکتیکی نوێ جێبەجێ دەکات و پڕوپاگەندەیەکی زۆری دەکرد. بەڵام ئەو کردەوەیەی کە ئێستا لە گۆڕەپانەکەدایە دەریدەخات کە دۆخەکە پێچەوانەیە، سوپای تورک ڕیسکی کرد و بەشێک لە یەکینە گەڕۆکەکانی ناردە ناو گۆڕەپانەکەوە و ئەوەی پێشوویان دووبارە کردەوە. لە هێرشە داگیرکارییەکانی ساڵی ٢٠٢٤دا، سوپای تورک نەیتوانی بگات بە ئامانجەکەی و بێ ئەنجام مایەوە، نەیتوانی خۆی لە تاکتیکی ئاستەنگ کردنی گەریلا ڕزگار بکات و شکستی هێنا. لە تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٤دا، لە ناوەندی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی داگیرکاری لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لیوایەک و ٢ سەردار، سەرپەلێک، کە ٩ فەرماندەی پلەداری تێدابوو، بە گشتی ٤٧٨ داگیرکەر سزا دران و گورزێکی قورسی بەرکەوت. سوپای داگیرکەری تورک، وەک ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵیش گۆڕانکاری لە فەرماندەکانی پێشەنگی ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەکانیدا کرد، ئەو فەرماندانەی کە زۆر متمانەی پێیان بوو و ستایشیانی دەکرد، بەهۆی دۆخەکەوە سەرکەوتوو نەبوون، ناچار بوو لە ئەرکەکانیان دووریان بخاتەوە.

مەکینەی کۆمەڵکوژییەکان (سیها) تێکشکێندران

گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە چالاکی فیدایی مەزنەوە لە شارە گەورەکان بەرامبەر بە ئامانجە ستراتیژییەکانی دەوڵەتی تورک، بە بەرخۆدانی فیداییانە لە باکوور، بە تاکتیکی پاراستنی هەرێمە ئازادەکان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و بە ئاستی تەکنیکی، هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی کوردستان هەنگاوێکی زۆر گرنگیان هەڵگرت. لە نەورۆزدا کە جەژنی ئازادی نەتەوەیی و بەرخۆدانی گەلی کوردە، بە ئەم سەرکەوتنە مەزنەی بە گەلەکەمانی ڕاگەیاند کە لە دژی درۆن کە ببووە مەکینەی کۆمەڵکوژی کە ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دژی گەلی کورد بەکاری دەهێنا، ئێستا ئیتر توانای ئەوەی بەدەست هێناوە کە بە ئامێری هەوایی تێکیان بشکێنێت، لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٣، بە گشتی ١٥ درۆنی پێشکەوتووی شەڕ تێکشکێندران و وێنەکانیان بڵاوکرانەوە. ئەم چالاکییانەی هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەردەوام بوو، لە ٢٧ی ئایار لە ئاسمانی قەندیل، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری ئاکسونگور تێکشکێندرا، لە ٦ی حوزەیران لە ئاسمانی ئاسۆس، فڕۆکەیەکی جۆری ئانکا تێکشکێندرا و لە ١٢ی تەمموز لە ئاسمانی ئاسۆس یەکێکی تر فڕۆکەیەکی ئاکسونگور تێکشکێندرا. دەوڵەت و سوپای تورک، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، کە پڕوپاگەندەیەکی زۆری بە فڕۆکە پێشکەوتووەکانیەوە دەکرد لە کۆمەڵکوژی دژی گەلی کوردا، لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە هەژێندرا، بۆ ئەوەی لە ڕووی جیهانی دەرەوە کەس پێ نەزانی دەیشاردەوە. ئەم ڕێبازەی ڕژێمی فاشیستی لەبەرامبەر حەقیقەتدا نکۆڵی لێناکرێت، ئەمە بەسە بۆ ئەوەی تێبگەین کە چەندە شکاو و لاواز و تەنگاو بووە.

هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی گورزێکی قورسیان لە داگیرکەران وەشاند

هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی کوردستانمان نەک هەر درۆنە پێشکەوتووەکانی دوژمنیان تێکشکاند، بەڵکو بە پەرەپێدانی تەکنیک لە ئاستە جیاوازەکاندا و بە شارەزایی خۆیان لە ئەنجامدانی ئەم کارەدا وەک یەکینەی شەهید دۆغان زنار و شەهید ئاخین موش هەنگاوی گرنگ و سەرکەوتوویان ناوە. ئەم هەنگاوانە دەرفەتێکی بۆ هێرشکردنە سەر سوپای داگیرکەر لە ئاسمانەوە خوڵقاند، داگیرکەران لە شاخەکان، بنکە و حەشارەگەکانیان، ئیتر ئاسایشیان لەدەست چوو و بەردەوام هێزەکانمان هێرشیان دەکردە سەریان و هاوکات زیانێکی گەورەیان پێ دەگەیاندن و ناچار بوون بەردەوام ئاگاداری خۆیان بن و ئەمەش ترسێکی دەروونی لەسەر دروست کردن لە هەر شوێنێک لە هەر کات و ساتێکدا، لەوانەیە بکرێنە ئامانج.

بە ڕۆژی ڕوون لە پێش چاوی دوژمن لە توساش چالاکی فیدایی ئەنجامدرا

تیمی سەربەخۆی کەتیبەی نەمران، هەڤاڵ ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین، کە تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٤یان لە ڕووی کرداری و پێشکەوتنەوە گەیاندە بەرزترین ئاستی خۆی، لە ٢٣ی تشرینی یەکەم، لە ئەنقەرە، چالاکییەکی فیداییان لە دژی ناوەندی سەرەکی توساش ئەنجامدا. ئەم چالاکییە فیداییە مێژوویی و سەرکەوتووە، کە لە ناوەندی توساش، کە کەرەستەی ئامرازە بکوژەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد دروست دەکرێت، ئەنجامدرا، ئەمە گورزێکی قورسی بە دوژمن گەیاند. فێداییانی نەمران کە بە ڕۆحی فیدایی ئاپۆییەوە خۆیان بەهێز کردبوو و لە بواری تاکتیک و میتۆدی گەریلاوە گەیشتبوونە ئاستێکی پسپۆڕ، هەموو جۆرە بەربەستەکانیان تێپەڕاند و گەیشتنە پایتەختی دوژمن و لەدژی ئەم ناوەندە کە وەک چاوی دوژمن پێناسە کرابوو و لە بەرزترین ئاست پارێزراو بوو، چوونە ژوورەوە و چالاکی فیدایی سەرکەوتوانەیان ئەنجامدا. ئەم چالاکییە فیداییەی هەڤاڵان ئاسیا و ڕۆژگەر لە ئاستی چالاکیەک بەرزتر چوو، ماوەی ٧٤ خولەک لەگەڵ سەدان هێزی دوژمن شەڕیان کرد، زۆر بوێرانە بازنەی ئەمنی دوژمنیان تێکشکاند، چوونە ناو بنکەکە و دەستیان بەسەردا گرت، دوای ئەوەی هەموو چەکەکانیان لە دژی دوژمن بەکارهێنا، وەک ئەوەی پلانیان بۆ دانابوو، بە شێوەیەکی فیداییانە چالاکیان ئەنجامدا و چوونە کاروانی شەهیدانەوە. کەسە پێشەنگەکانی کەتیبەی نەمران بە شێوەیەکی پسپۆڕانە و خوڵقێنەرانە بەبێ کەموکورتی چالاکیەکەیان گەیاندە ئەنجام و بەو شێوەیە تێکۆشانی فیداییانەمانیان گەیاندە لوتکە.

تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٤ نیشانیدا کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە باکورەوە تا هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لە شاخەکانەوە تا شارە گەورەکان، لە زەوینەوە تا تونێلەکانی شەر، لە زەوینەوە هەتا ئاسمان لە هەموو گۆڕەپانەکاندا، میتۆدی پیشکەوتوانەی تیمی گەڕۆکی شەری گەریلای مۆدێڕنی بەڕێوە برد. سەلێمندرا کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان گەیشتوونەتە ئاستێکی زۆر گرنگ لە ئاستی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کە بە هەوڵدان و تێکۆشانەکانی خۆیان خوڵقاندوویانە، لە خوڵقاندنی فەرماندەیی سەرکەوتوودا بەرەو پێش چووە و بوونەتە هێزێکی نەدۆڕاو.کاتێک ڕێبازی تاکتیکی سەرکەوتوو جیبەجێ بکرێت دەرکەوت چەندە سەرکوتوو دەبێت. ئەو ئاستەی کە تێکۆشانی ٤٠ ساڵەی بەدوای خۆیدا بەجێهێشت، نیشانی دۆست و دوژمنی دا کە زامنی ئازادی گەلەکەمان و ڕێبەرایەتیمانە، لە هەمان کاتدا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە هێرشەکانی دەوڵەت تورکی بکوژ و ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە مەحکومی شکستن.

جارێکی تر جەخت لەوە دەکەینەوە کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان، وەک چۆن بە ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی کە بە ڕەنجی گەلەکەمان و خوێنی شەهیدانمان خوڵقێندراوە، پێشەنگایەتی ئەم دۆزە پیرۆزەی ئازادیی دەکەن و لەمەوبەدواش بەردەوام دەبن لە تێکۆشان و دەستپێشخەری کردن بۆ شکست هێنانی پلانەکانی دوژمن.

ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٤ بەم شێوەیە:

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورک

فڕۆکەیی جەنگی ٣٢٥٥

هەلیکۆپتەری جەنگی ٩٧٣

درۆنی هێرشبەر ١٣٦

بۆمبی تاکتیکی ناوەکی ٢

چەکی کیمیاوی ٣٤٥

تەقەمەنی قەدەغەکراو ٦٤٦

هاوڕێیانی شەهیدمان

ژمارەی هاوڕێ شەهیدەکانمان ١٣٤

چالاکی هێزی بەرگری ئاسمانی

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تێکشێنراو ١٨

یەکینەکانی شەهید مووش ٢٣

یەکنەکانی ئاخین موش ٢٣

یەکنەکانی شەهید دۆغان زنار ٥٨

هەموو چالاکییە ئاسمانییەکان ٩٩

چالاکی زەمینی

هەڵکوتانەسەر دووژمن ١

هێرشبردن ٢

ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی ٣

بۆسە ٤

چالاکی هەماهەنگی گەریلایی ١٣

سابۆتاژ ٦٢

نیشانەشکێنی ٢٢٩

پێکدادان-گورزلێدان-دەستوەردان ٣٠٢

چەکی قورس ٤٠٩

هەموو چالاکییە زەمینییەکان ١٠٢٥

تەواوی چالاکییە زەمینی و ئاسمانییەکان

هەموو چالاکییە زەمینی و ئاسمانییەکان ١١٢٤

کوژراوانی دووژمن

داگیرکەری پلەبەرزی کوژراو ٩

داگیرکەری بە سزاگەیاندراو ٤٦٩

تەواوی داگیرکەرە بە سزاگەیاندراوەکان ٤٧٨

داگیرکەری بریندارکراو ١٦١."