نەتەوە یەکگرتووەکان: بەڵگەی تەواو هەیە کە داعش ئێزدیەکانی کۆمەڵکوژ کردووە

نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت: ئەوەی داعش بەرامبەر ئێزدییەكان ئەنجامی داوە، تاوانی پاكتاوكردن ‌و كۆمەڵكوژیی بووە ‌و بەڵگەی تەواویش هەیە لەوبارەیەوە.

دەستەی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی تاوانەكانی داعش (یونیتاد)، ڕایگەیاند: دەربارەی ئەو تاوانانەی داعش بەرامبەر بە ئێزدییەکان ئەنجامی داون، بەڵگەی تەواو و سەلمێنەریان لەبەردەستن.

کەریم ئەحمەد خان، سەرۆکی یونیتاد ڕایگەیاند: لە سەر هێرشەکانی سەر ئێزدییەکانی شەنگال و کۆمەڵکوژکردنی کارمەندانی سەربازی و خوێندکارانی بێچەکی ئەکادیمیای ئاسمانیی تكریت، دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەیش كرد: بەپێی لێکۆڵینەوەیەكی بێلایەن و سەربەخۆ ‌و ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و پەیڕەوی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە ئێزدییەکان کراون، تاوانی جینۆسایدن و بەڵگەی ئاشکرا و یاساییشیان لەوبارەیەوە دۆزیوەتەوە.

وتیشی: بەهەمانشێوە دەربارەی تاوانەكانی دیكەی داعش وەك، بە كۆیلەكردن، بە كۆیلەكردنی سێكسی ‌و بەتایبەت لە دژی منداڵان، بەڵگەی سەلمێنەریان دەست كەوتووە.

لە كۆتاییدا خان ڕایگەیاندووە: ئەو کۆمپانیا و کەسانەی لە ڕووی داراییەوە، پشتگیریی داعشیان کردووە، ناسیونیاننەتەوە و وتیشی، بەتەنها بە بەڵگەکردنی تاوانەکان، بەس نییە، بەڵكوو پێویستە ئەو بەڵگانە، بۆ سزادانی ئەندامانی داعش بەكار بهینرێن.

ف.ق