نەورۆزی وان: بە سەدان هەزار کەس هاوار دەکەن"بژی سەرۆک ئاپۆ"

نەورۆزی وان بە بەشداری سەدان هەزار کەس دەستیپێکرد. لە نەورۆزدا کە لە داوێنی قەڵای وان پیرۆز دەکرێت، دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەوترێتەوە.

لە قەڵای وان کە لە ساڵانی رابردوودا میوانداری نەورۆزە شکۆدارەکانی کردبوو، نەورۆزێکی دیکە بە شێوەی شکۆدار پیرۆز دەکرێت. جەماوەر کە لە سەرلەبەیانییەوە لە زۆر شوێنی شارەکەوە بەرەو گۆڕەپانەکە خرۆشاوە، گۆڕەپانی نەورۆزیان پڕکردووەتەوە. لە گۆڕەپانەکەدا سەدان هەزار کەس کۆبوونەوە.

لە گۆڕەپانەکەوە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخودانی زیندانەکان" بەرز دەبێتەوە. دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی شەهیدان مەراسیمی نەورۆز دەستیپێکرد و بە سەدان هەزار بەشداربووی مەراسیمەکە دروشمی "شەهید نامرن"یان وتەوە.

ئەبرو دەمیرتەپە لەسەر ناوی کۆمیتەی ئامادەکار قسەی کرد و ورایگەیاند، "گۆشەگیری قەبوڵ ناکەین. گۆشەگیری لە دژی ئەخلاق و مرۆڤایەتیە. گەلەکەمان گۆشەگیری تێکدەشکێنێت"

لای خۆیەوە هاوسەرۆکی لقی وانی دەبەپە حسێن ئۆکای وتی، " سڵاو لە گەلی کورد کە لە دژی ستەمکاران تێدەکۆشێن. سڵاو لەوانەی دژی سیاسەتی نکۆڵی تێدەکۆشن. لەم خاکەدا زۆر ئازارمان چەشت، زۆر ستەمکرا. سەرباری ئەوەش ئێمە لە گۆڕەپانەکان دژی ئەوان تێدەکۆشین".

پیرۆزباییەکانی نەورۆز بە پێشکەشکردنی وتار بەردەوامە.

هـ . ب