پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی پارتی چەپی سەوز وەزیر پارلاک سەبارەت بە گۆشەگیر سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، قەیرانی ئابووری، کار و بەرنامەکانی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی پارتی چەپی سەوز وەزیر پارلاک باسی لەوەکرد کە خراپبەڕێوەبردنی ئابوری و سەرچاوەکانی ئابوری وڵاتەکە کە لە دەست گروپێکی بچوکدایە، لەدەست گەل دەرهێناون و لەرێگەی دەستورێکی هەمیشەیی دیموکراتیکەوە بەڕێوەنابرێن.
پارلاک ئەوەشیخستەڕوو کە هەموو ئەوانەی بۆ ماف و داواکارییە دیموکراتیەکانیان تێدەکۆشن، بەتایبەت گەلی کورد، لە رێگە تاوانبارکردن و لە ئەنجامی قوڵکردنەوەی قەیرانی سیاسی و سیاسەتی جیاکاری، لە سەرمایەگوزاری بێبەش کراون. پارلاک وتی، بۆ سیاسەتی ئەمنی و سەربازیش بودجەیەکی زۆر تەرخان کراوە.
پارلاک ئاماژەی بەوەشکرد کە دەسەڵات بۆ پەردەپۆشکردنی قەیرانی ئابوری، لە رێگەی دروستکردنی فرۆکەی بێفڕۆکەوان و کەشتی شەڕەوە هەوڵ دەدات رەوایەتی بە قەیرانەکە ببەخشێت. پارلاک ئەوەشی خستەڕوو رەنجدەرانی هەژار و کەمدەرامەت بەهۆی ئەو دۆخەوە کاریگەریی زۆریان لەسەر دروست بووە.
'کورد لەسەر سندوق وەڵامی سیاسەتی نکۆڵیکردن و سڕینەوەی دایەوە"
پارلاک باسی لەوەکرد کە گەل سیاسەتی گوشاریان بە رێژەی لەسەدا ٤٨ی وڵاتەکە بە شێوەی ئاشکرا هێناوەتە سەر زمان و هێرشەکانی سەر دیموکراسییان قەبوڵ نەکردووە و وتی، "کورد لە سەر سندوقەکان لە بەرامبەر سیاسەتی ئەمنی و سیاسەتی نکۆڵی و سڕینەوە بەرامبەر بە پرسی کورد، ناڕەزایەتی گەورەیان دەربڕیوە".
'ئێمە شان بە شانی گەل گور بە تێکۆشان دەدەن'
پارلاک هێمای بۆ ئەوەی کرد کە هێرشەکان لە دژی تێکۆشانی ئازادی کورد، هێرشی درێژخایەنی پلانبۆداڕێژراون و بەم جۆرە بەردەوام بوو، "لە دژی ئەو هێرشانە دەبێت شان بە شانی گەل بەرنامەیەکی درێژخایەن دیاری بکرێت. لەم قۆناغەی دواییدا ئامانجی سەرەکی ئۆپراسیۆنی پاکتاو لە دژی رێکخستنەکانی شار و ناوچەکانە. ئێمە لە ماوەی داهاتوودا لەپێناو گەلدا زیاتر کۆدەبینەوە، گفتوگۆ دەکەین و بە دیاریکردن و داڕشتنی بەرنامەیەک دەتوانین تێکۆشانمان گەورەتر و بەگوڕتر بکەین".
'ئامانجی گۆشەگیری رێگرییە لە چەسپاندنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست'
پارلاک باسی لەوەکرد کە دەبێت هەموو پێشێلکارییە یاساییەکان لە سیاسەتی گۆشەگیریدا ببینین و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "پەیڕەوکردنی ئەو کردەوە نایاساییە، تەواوی وڵاتەکە رووبەڕووی کردەوەی نایاسایی دەکاتەوە. ئامانجی سەرەکی ئەوە بریتیە لەوەی کە نایانەوێت راستیەکان لە لایەن کاراکتەرێکی گرنگ کە دەتوانێت ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مسۆگەر بکات، بهێندرێنە سەر زمان بۆ ئەوەی ئەو وتانە کاریگەری نەکاتە سەر گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەو سیاسەتی گۆشەگیرییە لە هەمان کاتدا گۆشەگیرییە لەسەر داواکاری گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی. لەرێگەی گۆشەگیری لە ئیمراڵییەوە دەیانەوێت پەیامێک بدەن بە دەیان هەزار زیندانی لە زیندانەکان و هەروەها بە گەلەکەمان. ئەوان بەرامبەر ئیرادەی بڕیاردارانە بەرگە ناگرن و پشوودرێژیان نابێت".
هــ . ب