پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی ده‌به‌په‌ی كرد
په‌رله‌مانتاری پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانیا گۆكای ئاكبولوت بۆ پشتیوانی له هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی هه‌رێمه دیموكراتیكه‌كان ساڵیحه ئایده‌نیز سه‌ردانی ده‌به‌په‌ی كرد.
په‌رله‌مانتاری پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانیا گۆكای ئاكبولوت بۆ پشتیوانی له هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی هه‌رێمه دیموكراتیكه‌كان ساڵیحه ئایده‌نیز سه‌ردانی ده‌به‌په‌ی كرد.
په‌رله‌مانتاری پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانیا (دیه لینك) گۆكای ئاكبولوت به مه‌به‌ستی پشتیوانی ده‌ربڕین له هاوسه‌رۆكی پارتی هه‌رێمه دیموكراتیكه‌كان (ده‌به‌په) ساڵیحه ئایده‌نیز كه دووای دیداری كۆمسیۆنی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی و داد بڕیاری هه‌ڵگرتنی پارێزه‌ربه‌ندییه‌كه‌ی درا، سه‌ردانی ده‌به‌په‌ی كرد.
ئاكبولوت وتی، " ئێمه بۆ پشتیوانی هاتووین. من له پێناو دۆزی كۆبانێ و هه‌ده‌په لێره‌م".
هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆكی گشتیی به‌ده‌په ساحیحه یه‌كڵدزیش قسه‌ی كرد و وتی، كه پشتیوانی هێزیان پێده‌به‌خشێت و رایگه‌یاند، كه تاڵانكردنی ژینگه، قه‌ده‌غه‌ی فستیڤاڵی مۆنزور، هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی و هه‌وڵه‌كانی داخستنی هه‌ده‌په هه‌مووی پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه و گۆشه‌گیری له ئیمراڵی كه ده‌ستیپێكراوه به سه‌ر هه‌موو وڵات‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌شی چاره‌سه‌رنه‌كردنی دۆزی كوردانه.
هاوسه‌رۆكی گشتیی ده‌به‌په كه‌سكین باینده‌ریش باسی له‌وه‌كرد كه له توركیا ییاسا و دیموكراسی نه‌ماوه و وتی، "له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجانه‌ی بۆ ئازادی تێده‌كۆشن، ژنان، ئه‌و كوردانه‌ی بۆ دیموكراسی تێده‌كۆشن و گروپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان هێرشی به‌رفراوان ده‌ستیپیچكراوه. هه‌ڵبه‌ت ئێمه‌ی كورد له دژی ئه‌وه تێده‌كۆشین".
له كۆتاییدا بایندر ده‌ستنیشانی كرد كه كات كاتی پشتیوانی به‌هێزه.
هـ . ب