پارێزەر ئارکان: دەبێت تورکیا دەست لە بەفۆبیاکردنی کورد هەڵبگرێت
پارێزەری ئیهەدە ئەحمەد ئارکان کە لەسەر سنووری نسێبین-قامیشلۆ لە چالاکی ئێشکگرییدایە جەختی لەوەکردوە، دەبێت تورکیا دەستبەرداری بە فۆبیاکردنی کورد ببێت.
پارێزەری ئیهەدە ئەحمەد ئارکان کە لەسەر سنووری نسێبین-قامیشلۆ لە چالاکی ئێشکگرییدایە جەختی لەوەکردوە، دەبێت تورکیا دەستبەرداری بە فۆبیاکردنی کورد ببێت.
لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ١٣ی کانوونی یەکەمەوە لەسەر سنووری قامیشلۆ لە ناوچەی نسێبینی مێردین چالاکی ئێشکگری دەستپێکراوە. بۆ پشتگیری لە چالاکییەکە نوێنەرانی ڕێکخستنەکانی ژنان، گەنجان، وە ئەندام و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و پارێزەران بەشداری چالاکییەکە بوون.
پارێزەر ئەحمەد ئارکان کە یەکێکە لە بەڕێوەبەرانی لقی مێردینی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) بەشداری چالاکییەکە بووە و لە چالاکییەکەدا قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا لە دوای هەڵوەشاندنەوەی ڕژێمی سووریا دۆخێکی نوێی پێشلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتەدا هاتووەتە ئاراوە و جەختی لەوەکردوە لەو دۆخەدا ڕێکخراو و دەزگاکان مافەکانی مرۆڤ ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی زۆریان دەکەوێتە ئەسەتۆ و ئەمەی وت: "بۆ ڕێگریکردن لەو پێشێلکارییانە لێرەین، بانگەوازی لە هەموو ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان، دامەزراوەکان کە لەنێو پەیمانە نێونەتەوەییەکاندان و پارێزەری مافەکانی مرۆڤن، دەکەین دەبێت ڕێگربن لە پێشلکردنی مافەکانی مرۆڤ. چونکە لەو وڵاتانەی جەنگی تێدایە ماف و بەرپرسیارێتی ئەو ڕێکخراوانەیە مافەکانی مرۆڤ بپاێزێت."
لە بەردەوامییدا ئارکان ئاماژەی بە گرنگی مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد، جەختی لەوەکردەوە ئەو مۆدێلە بۆ پاراستنی فرە ڕنگ و زمانییەکان گرنگە.
'دەبێت سیستەمی ڕۆژئاوا بپارێزرێت'
لە کۆتایی قسەکانییدا ئارکان بانگەوازی لە هەموو ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ کرد بەرگری و پارێزەری لە سیستەمی بونیادنراوی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بکەن و ئەمەی وت: "گەر تورکیا وەک هاوڵاتی لە کوردانی ڕۆژئاوا دەڕوانێت، دەبێت ڕۆژئاوا لەسەر بنەمایی هاوڵاتیبوون هەڵسەنگێنیت. دەبێت تورکیا لە بە فۆبیاکردنی کورد ڕزگاری ببێت. هەڵەیە مرۆڤ لە سەدەی ٢١دا لەسەر بنەمای ترس و فۆبیا خەیاڵ بکات."