پارێزەرێکی مافی مرۆڤی کوردی ئێزدی لە دهۆک کوژرا

شێخ پاشا پارێزەری مافی مرۆڤ کە بە رەگەز کوردی ئێزدیە لە شاری دهۆک کوژرا.

شێخ پاشا بۆ ئەو ئێزدیانەی بە هۆی هێرشەکانی داعشەوە شەنگالیان بەجێ هێشتبوو و ئاوارە بوون، کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری دەستپێکردبوو. ئەو پارێزەرەی مافی مرۆڤ وەکو ئامادەکاری کەمپینەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری دەناسرایەوە، لە لایەن کەسێکی نەناسەوە بە چەک کوژرا.  

شێخ پاشا هاوکات لە دژی رێکەوتنەکەی نێوان پەدەکە و بەغدا لە بارەی شەنگالەوە، ناڕەزایەتیەکی توندی دەربڕیبوو. لە بارەی رووداوی کوشتنی ناوبراو لێپرسینەوە دەستی پێکردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە.

شایەنی باسە هەفتەی رابردووش لە ناوچەی شێخان چالاکی ئێزدی بەشیر کورویا کوژرابوون.

ز.ش