پارتی ئازادی ژنانی کوردستان (پاژک) سەبارەت بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم، کە لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەی پاژکدا هاتووە:
" لەکەسایەتی رۆحی بەرزەفڕی هاوڕێیانمان، قارەمانانی مێژوویی کە بە چالاکییەکانیان بڕوای سەرکەوتن وکۆڵنەدانی هەڵوەشاندنەوەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان وێناکرد هاوڕێ رۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین و هەروەها لە کەسایەتی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم و شەهیدانی 'ئێوە ناتوان رۆژی ئێمە تاریک بکەن'، هەموو شەهیدانی شۆڕش بە رێز و پێزانینەوە یاددەکەینەوە. هەموو هێزە پیلانگێڕەکان و ئەنجامدەرانی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم بەریتانیا-ئەمریکا-ئیسرائیل و دەوڵەتی تورک بە نەفرەت و شەرمەزار دەکەین.
رێبەر ئاپۆ بۆ رزگاری ژنان و هەموو مرۆڤایەتی، لە دژی پیلانگێڕی ماوەی ٢٥ ساڵە بێ پسانەوە تێدەکۆشێت. رێبەر ئاپۆ، لەبەر ئەوەی بە پاڕادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک، ئازادیخوازی ژن داهاتووی دیموکراتیک و ئازادی گەلان دەپارێزێت، کراوەتە ئامانجی هێرشی نایاسایی، نامرۆڤانە و نا ئەخلاقی. سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی تەنیا لە ئەستۆی دەوڵەتی تورکدا نییە، بە گوێرەی پێداویستی هاوبەشی هێزە سەرمایەدارییە جیهانییەکان رێکخراوە. راستی ئیمرآڵی، نەخشەی هزری هێزە هەژمونخوازە سەرمایەدارییەکان و گۆڕەپانی جێبەجێکردنی ستارتیژی ئەوانە. ئەو هێزانەی کە پیلانگێڕییان جێبەجێ کرد، بۆ سەرکەوتنی پیلانگێڕیی ماوەی ٢٥ساڵە کاردەکەن. یاسای تایبەتی ئیمرآڵی، جێبەجێکردنی ئەشکەنجەی ئیمراڵی، لەو هێزە ئاماژەبۆکراوانە دابڕاو نییە و تەنیا بە ناسنامەی یاسایکانی دەوڵەتی تورک شرۆڤە ناکرێت. سیاسەت و کردەوە سەپێنراوەکان لە ئیمراڵی، بە ئاگاداری و گڵۆپی سەوزی هێزە جیهانییەکان ئەنجام دەدرێت.
لە ساڵی ٢٠١١ تا ساڵی ٢٠١٩ جیا لە پێنج دیداری پارێزەران لەگەڵ رێبەر ئاپۆ، هیچ دیدارێکی دیکە ئەنجام نەدراوە. بە سزای دیسپلینی هەڕەمەکی کە یەک لە سەر یەک دەدرێن، گۆشەگیری رەها گەیەندراوەتە ئاستی سیستم. بەتایبەتی سی پی تی کە بەرپرسیارێتی یاسایی و سیاسی هەیە، دامەزراوەکانی یەکێتی ئەوروپا ناتوانن چاو بە سەر ئەو دۆخەدا بنوقێنن. لەپێشی هەموانەوە ژنان و گەنجانی کورد لە ئەوروپا، هێزەکانی دیموکراسی و دۆستانیان بۆ ئەوەی دامەدەزگا، ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا و سی پی تی ناچار بکەن کاری خۆیان راپەڕێنن، دەبێت تێکۆشانی خۆیان بە گوڕتر بکەن. ئەوانەی سیستمی ئیمڕاڵییان ئافراندووە دەبێت باجی ئەوە بدەن.
دەوڵەتی تورکی دڕندە لە مێژووی کۆمارەوە بە بیردۆزی ئیتحاد-تەرەقی برەو بە نەتەوەپەرستی دەدات و رق و نەفرەت لەبەرامبەر گەلان دەخاتەڕوو، دەیەوێت شەڕی جیهانی سێهەم بۆ خۆی بکاتە دەرفەتێک. دیکتاتۆریەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، یاسای دوژمنکارانە بەرامبەر بە کورد جێبەجێ دەکات و قڕکردنی کردووە بە ئامانجی هەبوونی خۆی. هەروەها رژێمی فاشیستی ئاکەپە- مەهەپە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ستراتیژی سەربازی کۆلۆنیالیستی دەگرێتەبەر و چەندە بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەندەش بۆ مرۆڤایەتی بووەتە هەڕەشە و مەترسی. دەسەڵآتداری ئاکەپە-مەهەپە ژینگەی کوردستانی گۆڕیوە بۆ تۆپەڵێک لە ئاگر. بە چەکی کیمیایی هێرش دەکاتە سەر گەریلا، لە زیندانەکان یەک لە دوای یەک دارمەیت دەهێنرێنە دەرەوە، لە رێگەی چالاکیەکەی ئەنقەرەوە هەوڵ دەدات هەموو جیهان پەلکێسی ریزەکانی خۆی بکات و هێرشی سەربایز بە ئامانجی داگیرکردنی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە رەوا نیشان بدات.
لە ساڵی ٢٥مینی پیلانگێڕیەکەدا، لە قۆناغی ئێستادا، گۆشەگیری و ئەشکەنجە و گوشار و ستەم بۆوەتە واقیعی ئەمڕۆی تورکیا. دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەموو هەبوونی خۆیان بە لەناوبردنی کوردی ئازادیخواز تەرخانکردووە. یەکەم شوێن کە ئەم داسەپاندنەی تێدا کراوە ئیمرالییە. ئەو بودجەیەی بۆ شەڕی کوشتن و قڕکردن تەرخانکراوە، کۆمەڵگای هەژارکردووە، چەوساندنەوە و تاڵانکردن ڕێگەی بۆلەناوچوونی ئیکۆلۆژی،کەلتووری و کۆمەڵایەتی کردووتەوە. هەموو کەسێک لە دەرەوەی دەسەڵاتە لە ژێر کۆیلایەتیدایە و لەلاین فاشیزمەوە دەکرێتە ئامانج. ئیتر گەیشتووتە کۆتایی پێگەی جیۆستراتیژیکی خۆی کە بەسەدان ساڵە سات و سەودای پێدەکات. دەوڵەتی تورک بە هەموو دامودەزگاکانیەوە تووشی داڕمان بووە، ئابوورییەکەی شکستی هێناوە، ئەو ئایدۆلۆژیایە تورک پارێز- نەتەوەپەرەست کە پشت بە سەنتەزی تورکی- ئیسلامی دەبەستێت، هەڵوەشاوەتەوە و واقیعی تورکیا بووەتە شوێنی باند و مافیا. دەوڵەتی تورک خۆی بۆ جیهان ئاشکرا کردووە. بەم مانایە پێویستە گەلی تورکیا بە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بەدی بهێنن، بپارێزن و خەبات بکەن بۆ چارەسەری کێشەی کورد، سەرەتا لە پێناو دادپەروەری، دیموکراسی، ئازاد و خۆشگوزەرانی خۆیان پێویستیە.
پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بۆتە ماڵێک بۆ مرۆڤایەتی لە جیهاندا و تێکۆشان بۆ ئازادی ژنان بە گشت تێچوەکانییەوە هەروەها بووەتە پێگەی یەکلاکەرەوەی ئەو سەردەمە. گەلی کورد بۆ ئەوەی ببێتە نەتەوەیەکی جیهانی تێکوشانی خۆی فراوانتر دەکات. لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا ژیانێکی نوێ بە پێشەنگایەتی ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیندوو دەبێتەوە. شەڕی جیهانی سێیەم، بە هەموو قەیران و کۆچ و وێرانکارییەکانییەوە بەردەوامە و سەرەڕای ئەمانەش لەبەرامبەر سەرمایەداریی جیهانی، تێکوشان بۆ دیموکراسی و ئازادییە گەردوونیەکان لە گەشەکردندایە. تێکوشانی ئازادیی ژنان گۆڕاوە بۆ بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی وبووەتە کاراکتەری سەرەکی بۆ چارەسەری. جیهانی مرۆڤایەتی گەڕانی بە دوای سیستەمێکی کۆنفیدراڵی دیموکراتیکدا قووڵتر کردووەتەوە و هاتووتە پێگەیەکی بەهێز بۆ لێپرسینەوە لە سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداری. ئێمە بە هەموو پێشکەوتنانەوە قەرزاری ئازادی ڕێبەر ئاپۆین، بەو مانایە ئازادی ژن و گەلانە. لە ماوەی 25 ساڵی دوای ئەم پیلانگێڕییە، دیارە پیلانگێڕییەکە نەگەیشتووە بەئامانجی خۆی.
بەڵام دیکتاتۆریەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بە یاسا تایبەتەکانی ئیمرالی و ئەو سیاسەتەی کە بەڕیوەی دەبات، بەرزترین ئاستی مەترسی لێدەکەوێتەوە. پێویستە بەپێی گەورەبوون و جددیەتی ئەم مەترسییە چالاکییەکانمان پەرە پێبدەین. تا نەزانین لە ئیمرالی چی ڕوودەدات و زانیاری لەسەر تەندروستی و سەلامەتی و ئازادی ڕەهای ڕێبەر ئاپۆ بەدەست بهێنین، لە پرۆسەیەکی ڕەخنەگرانەداین کە دەبێت هەموو ڕێبازەکانی تێکوشین تێیدا بەشداربن. سیاسەتی دەوڵەتی تورکی فاشیست و هێزە پیلانگێڕەکان، کە دەیانەوێت فێرمان بکەن بەبێ رێبەر بژین، خواستێکی پوچە. هەموو ڕۆژێک کە زانیاریمان لە رێبەرایەتی وەرنەگرین، پێویستە لە بەرزترین ئاستدا چالاکیی و هەڵوێستمان هەبێت. ئێستا پێویستە چەمکی سەرەنجدان لەسەر دۆخەکە و چالاکییەکانی بەئاگاداری تێپەڕ بکرێت و ڕێگەی دەستوەردان لە ڕەوشەکەدا بە بنەما بگیرێت. سەرەتا ئێمەی ژنان و گەنجان و گەلی کورد بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر و بۆ ڕووخاندنی پیلانگێڕی، پێویستە لە پێناو ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕاپەڕین، بەرامبەر هێرشەکان لە هەموو شوێنێک بەرخۆدانی بەرگریی جەوهەری بەرز بکەینەوە و پێشوازی لە پرۆسەی فیداییانە بکەن. لەسەر بنەمای هێڵی فیدایی هەڤاڵان ڕۆژهات و ئەرداڵ شەڕ و ژیانکردن بەرەو سەرکەوتنمان دەبات. له سەر بنەمایە ئەم چالاکییە مێژوویییەی ڕۆژهات و ئەرداڵ پیرۆز دەکەین،هەروەها بەم ڕۆح و بڕیاردەرییەوە بەهانای پیلانگێڕی 9ی تشرینی یەکەم دڕۆین".