پەدەکە دەروازەی سنووریی سێماڵکای داخست
هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) دەروازەی سنووریی سێماڵکایان بە بلۆکی گەورە داخست.
هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) دەروازەی سنووریی سێماڵکایان بە بلۆکی گەورە داخست.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەروازەی سنووریی سێماڵکا لە بەری پێشخابوور (باشووری کوردستان) لە لەلایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ەوە داخرا. هێزەکانی پەدەکە بە بلۆکی گەورەی کانزایی (مەتال) دەرگاکەیان داخست.
بەرپرسانی دەروازەی سنووری سێماڵکا رایاگەیاند، بەرپرسانی پەدەکە بەبێ هیچ روونکردنەوە و راگەیاندراێک پردی سێماڵکایان داخستووە.
پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) پێشتر چەندین جار دەروازەی سنووری سێماڵکای بە فەرمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر داخستبوو و ئابڵوقەی بەسەر خەڵکی ڕۆژاوادا سەپاندبوو.
بەپێی زانیارییەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هەموو کارەکانی لە دەروازەی سنوورییەکە راگرتووە.
ژ.ت