وا بریار بوو کاتژمێر پێنجی سەر لە ئێوارە لە ھەولێر خۆپێشاندان بکرێت لە دژی کۆمەڵکوژیەکەی دەوڵەتی تورک كه له زاخۆ ئه‌نجامیدا و به هۆیه‌وه ٩ گه‌شتیار ژیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٣ی دیكه‌ش برینداربوون، كه به‌شێكی به‌رچاو له قوربانیان ژن و منداڵ بوون.
بڕیاربوو خۆپیاندانه‌كه له گۆڕه‌پانی پاركی شانه‌ده‌ری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام هێزه‌كانی په‌ده‌كه رێگرییان له خۆپیشاندانه‌كه كرد و سێ خۆپیشانده‌ریان به ناوه‌كانی هاوڕێ كوردی، لێزان به‌كر و سابیر زه‌ندی ده‌ستگیركرد.
ھەر لەسەرەتای ئەو تاوانەوە پەدەکە ھەموو ھەوڵێکی خستەگەڕ بۆ ئەوەی تاوانەکەی دەوڵەتی تورک پەردە پۆش بکات و راستیەکان چەواشەبکات، بەڵام تاوانەکەی تورکیا ئەوەندە گەورە بوو نە بە پەدەکە و نە بە خودی دەوڵەتی تورکیش نە شاردرایەوە، لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی بۆپاراستنی دەوڵەتی تورکیا پەدەکە ھێزێکی زۆری بردۆتە بەردەم پارکی شاندەر بۆ ئەوەی رێگری لە خۆپێشاندان بکات لە دژی دەوڵەتی تورک کە لە لایەن ھاوڵاتیانی ھەولێر رێخرابوو.
لای خۆیه‌وه عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی رێگری هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر باسی له‌وه‌كردووه، "بۆ من ئەمە ھێندەی تۆپبارانەکە ئازاربەخشە"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، " ١٣٨ ھاونیشتیمانی کوردم بووبێتە قوربانی تۆپبارانی تورکیا، ٢٠٤ ھاوڵاتی مەدەنی برینداربووبێت، ١٤٩ گوند چۆڵبووە و ٥٧٨ گوندیش بەشێکی زۆری خەڵکەکەی چۆڵی کردبێت! ھەزاران ڕەزو باخ سوتابێت! نەتوانین لە پایتەختی ھەرێمەکەمانەوە گردبوونەوەیەک بکەین! بە دونیا بڵێین نا بۆ کوشتنی منداڵی کورد، نا بۆ سوتاندنی نیشتیمانمان".
ماوه‌ی دوو رۆژه له دژی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی كه ده‌وڵه‌تی تورك له زاخۆ ئه‌نجامیدا له به‌شێكی زۆری شاره‌كانی عێراق و باشوری كوردستان خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هـ . ب