پەدەکە لە مەتینا خاڵێکی تری پشکنینی دروست کرد

هێزەکانی پەدەکە لە ٢٨ی کانونی یەکەمدا لە گوندی خشخاشای مەتینا خاڵێکی دیکەی پشکنینیان دروست کرد.

چەکدارانی پەدەکە لە ٢٨ی کانونی یەکەمدا، دەستیان بە دروستکردنی خاڵێکی نوێی پشکنین لە گوندی خشخاشای هەرێمی مەتینا کرد.

لەو ڕۆژەوەی چەکدارەکانی پەدەکە لەو ناوچەیە جێگیر بوون و سەرقاڵی تەواوکردنی خاڵەکەکن و کابینە و کۆنتەینەر جێگیر دەکەن. هەندێک لە هێزەکانیشیان لە حاڵەتی ئامەدەباشی و هێرشدان.

بەپێی سەرچاوە هەرێمیەکان، هاوکات خاڵێکی پشکنین لە گوندی قومری و هەرێمی مەتینا دروستکراوە. بەڵام نازانرێت لەو خاڵەدا جێگیر دەبن، یان وەک هێزێکی کاتی بۆ پشتیوانی بەکاردەهێنرێت.

جموجووڵی سەربازی پەدەکە لە ناوچەکە بووەتە هۆی نیگەرانی و ترس لەلای دانیشتووانی هەرێمەکە.

بە تایبەتی دوای هێرشی چەکدارانی پەدەکە بۆ سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ١٣ی کانونی یەکەمدا لە ئامێدی، خەڵکی هەرێمەکە نیگەرانە و داوا دەکات، پەدەکە دەست لە هێرشەکانی هەڵگرێت.

ز.ش