پەکەکە: هیچ تاوانێک دژی گەلی کورد بێ سزا تێناپەڕێت

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە، ئەو جەنگاوەرانەی تابوری نەمرانی بیرهێنایەوە کە دژی وەزارەتی ناوخۆ چالاکی فیداکارییان ئەنجامدا، ئاماژەی بەوە کرد، ئەم چالاکییە دەریدەخات، هیچ تاوانێک دژی گەلی کورد بێ سزا تێناپەڕێت.

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دەربارەی چالاکییە فیداکارییەکەی ئەنقەرە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، پەکەکە ئاماژەی بەوە کرد، تابوری نەمران چالاکییەکی سەرکەوتووی ئەنجامداوە و دەڵێت: "فیداکارە نەمرەکانمان و هاوڕێ قارەمانەکانمان ڕۆژهات و ئەرداڵ لەسەر هێڵی زیلان چالاکییەکەی ١ ی تشرینی یەکەمی ئەنقەرەیان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا، بانگەواز لە هەمووان دەکەین بەدروستی لەم پەیامە تێبگەن و خاوەندارێتی لێ بکەن".

ڕاگەیاندراوی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە، بەم جۆرەیە:

"لە کوردستان و تورکیا ستەم و تیرۆر و ستەمێکی فاشیستی-تیرۆریستی گەیشتۆتە ئاستێکی هەرە بەرز، یەک لە دوای یەک تەرمەکان زیندانانە پڕ ئەشکەنجەکان جێدەهێڵن، ماوەی ٣١ مانگە هیچ زانیارییەک لەسەر ژیانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان نییە. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ و لە ٢٥ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر ئاپۆ، لە زاپ بە چەکی کیمیایی و ئەتۆمی تاکتیکی هێرش کرایە سەر گەریلا و هەموو جۆرە فشار و کۆمەڵکوژییەک پلانی بۆ داڕێژرا و بەڕێوەبرا. جەنگاوەرانی "تابوری نەمران" ڕۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین لە ١ی تشرینی یەکەم چالاکییەکی فیداکاریی سەرکەوتوویان ئەنجامدا. چالاکییەکە لە ڕۆژی کردنەوەی پەرلەمان ئەنجامدرا و سەد مەتر لێیەوە دوور بوو، ئەمەش واتا و گرنگییە سیاسییەکەی زیاتر کرد. دیسان جگە لەو تاوانبارانەی کرانە ئامانج، هیچ کەس زیانی پێ نەگەیشت، ئەمەش کاریگەری و سەرکەوتنی چالاکییەکەی زیاتر کرد.

هەموو زانیاری و بەڵگە پێویستەکان دەربارەی چالاکییەکە بە شێوەیەکی گونجاو و لە کاتی خۆیدا لەلایەن فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیمانەوە پێشکەش بە ڕای گشتی کرا. هەموو ئەو شتانەی کە پێویستە بگوترێ گوتراوە.

ئەو چالاکییەی بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەمنییەت ئەنجامدرا، بە ڕوونی نیشانی دا، هیچ تاوانێک بەرامبەر بە گەلی کورد و ژنان و گەنجانی کورد و گەلانی تورکیا و مرۆڤایەتی بێ سزا تێناپەڕێت. ئەو چالاکییە بەتەواوی سەرکەوتوو بوو، ترسی لە دڵی هەموو تاوانباران چاند و دڵیانی لەرزاند، مۆڕاڵ و ورەیەکی مەزنی بە هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی بەخشی. ئاپۆییەکان هێزی مەزنی گەلی کورد و ئەو گەلانەن کە لەڕێگەی هۆشیاریی ئازادییەوە خۆیان پەروەردە و ڕێکخستن دەکەن، پیشانی هەمووانیاندا، ئەگەر هێڵە سوورەکانیان ببەزێنرێن دەتوانن چی بەدەست بهێنن. بۆ تێکۆشانی مەزنی٢٦ ساڵە لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی، پێوەری ئازایەتی و فیداکارییان دانا. هیوادارین هەموو لایەک ئەم پەیامە بە دروستی وەربگرن و ئەوەی پێویستە بیکەن.

لەسەر ئەم بناغەیە، بە ڕێز و خۆشەویستی و سوپاسەوە یادی تێکۆشەرانی فیداکار ڕۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین دەکەینەوە، کە لە ١ی تشرینی یەکەم هێرشیان کردە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەمنییەتی تورکیا کە ناوەندی هەموو تاوان و خراپەکارییەکانە،. لە کەسێتی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیدا پیرۆزبایی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لە چالاکییەکەدا کاریان کردووە و سەرجەم فەرماندە و شەڕڤانانی هەپەگە و یەژا ستار کە لە هەموو گۆڕەپانێکدا سەرکەوتووانە دژی دوژمنی فاشیست-قڕکەر بەرخۆدانیان کردووە،  هەروەها هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. بانگەواز لە هەموو گەل و دۆستانی وڵاتپارێزمان دەکەین، بەتایبەتی گەنجان و ژنان، بە شێوەیەکی دروست و بە توندی خاوەندارێتی بکەن لە فیداکارە نەمرەکانمان و هاوڕێ قارەمانەکانمان ڕۆژهات و ئەرداڵ کە لەسەر هێڵی زیلان چالاکییەکەی ١ ی تشرینی یەکەمی ئەنقەرەیان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا".