پەکەکە: پشتگیری (ئەی سی ئۆ ئاڕ) لەدژی هێرشەکان بەرز هەڵدەسەنگێنین

کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەکەکە رایگەیاند، پشتگیری ئەو پارتانەی کە لەژێر چەتری (ئەی سی ئۆ ئاڕ)دا کۆبوونەتەوە بۆ پارتەکەیان بەرز هەڵدەسەنگێنن.

کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەکەکە: لە کاتێکدا کە دەوڵەتی تورک و زۆرێک لە هێزە سیاسیەکان هێرش دەکەنە سەر پارتەکەمان، پیشاندانی پشتگیریەکان بەم شێوەیە لە ئێمە گرنگە. پشتگیری ئەو پارتانەی کە لەژێر چەتری (ئەی سی ئۆ ئاڕ)دا کۆبوونەتەوە بۆ پارتەکەمان بەرز هەڵدەسەنگێنین.

راگەیەنراوی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەکەکە بەم شێوەیەیە:

"بە دەیان پارتی و بزوتنەوەی کۆمۆنیست و سۆسیالیست لە زۆر وڵاتی جیهان، راگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و سیاسەتی هێرشکارانەیان لەدژی پەکەکە و ئامادەکاری شەڕ لە باشوری کوردستان لەبەرانبەر تەڤگەرەکەمان و گەلەکەمانیان شەرمەزار کرد. (ئەی سی ئۆ ئاڕ) کە ژمارەیەکی زۆر پارت و بزوتنەوە لەخۆدەگرێت، لە راگەیەنراوەکەیدا، باسی ئەوەی کردووە کە ئەوان پشتگیری لە پەکەکە دەکەن و پیشانیاندا لەگەڵ ئێمەدان. ئەوەش لەکاتێکدایە کە دەوڵەتی تورک زۆر هێزی سیاسی هێرش دەکەنە سەر پارتەکەمان و لەم کاتەدا پشتگیریەکی بەم شێوەیە بۆ ئێمە گرنگە. ئێمە پشتگری ئەو هێز و لایەنانەی کە لەژێر چەتری (ئەی سی ئۆ ئاڕ) کۆبوونەتەوە بەرز هەڵدەسەنگێنین. ئەم پشتگیریە زۆر هێژایە و دەمانەوێت رایبگەیەنین کە پارتەکەمان ئەم پشتگیریە بە تێکۆشانەکەی واتادار دەکات.

دەیانەوێت ئەو پیلانگیڕیەی کە لە ساڵی ١٩٩٩دا لەدژی ڕێبەر ئاپۆ دەستپێکرا، نوێ بکەنەوە و تەڤگەری ئازادیمان لەناوببەن. ئەوەی ئەم هێرشە دەسەپێنێت بەرلە هەموو لایەک دەوڵەتی تورکە. دەوڵەتی تورک بەم ئامانجە دەیەوێت نۆکەرە کوردەکان و ناتۆ بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە بەرانبەر تەڤگەرەکەمان دەست بە جووڵە بکەن. هەوڵەکانی پەدەکە لە ساڵی ٢٠٢٠دا بۆ گەمارۆدانی هەرێمەکانی گەریلا و سیاسەتی ئەمریکا لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ کە بریاری لەدژی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەرەکەمانیدا، وابەستەی یەکترین. بێگۆمان پیلانگێڕی و پلانی تەسفیەکردن زیان بە هەموو کوردێک دەگەیەنێت. زۆر ڕێکخستنی کوردیش بینییان کە هێرشی دژی پەکەکە زیان بە هەموو کوردێک دەگەیەنێت و لەبەرانبەر ئەم سیاسەتە رادەوەستن.

هێرشی دژی پارتەکەمان و تێکۆشانی ئازادیمان، هەم هێرشێکە لەدژی هێزە دیموکراتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەم هێرشێکە لەدژی هێزە ئازاد و دیموکراتەکانی جیهان کە پەکەکە بەشێکی گرنگی ئەم هێزەیە. بۆیە هەڵوێستی هێزە دیموکراتە شۆرشگێرەکان  لەژێر چەتری  (ئەی سی ئۆ ئاڕ)دا، بەهۆی هێرشی سەر تەڤگەرەکەمان، هەڵوێستێکی زۆر گرنگ و دیموکرات و شۆڕشگێڕانەیە. لە هەمان کاتدا زۆر گرنگە کە لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەدرا کە ئەوەی لە هەموو شتێک زیاتر زیان بە تێکۆشانی ئازادی کورد دەگەیەنێت، ئەوەیە کە هێزێکی کورد، لەبەرانبەر هێزێکی دیکەی کورد بوەستێتەوە. ئەم هەڵویستەی (ئەی سی ئۆ ئاڕ) نیشانەیەکی بەرچاوی دۆستایەتی راستەقینەیە لەگەڵ گەلی کورد.

هەڵوێستی (ئەی سی ئۆ ئاڕ) لەدژی هێرش و سیاسەتی دژایەتیکردنی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد، بۆ ئێمە، هەروەها بۆ یەکێتی ناو کورد و بەهێزکردنی تێکۆشانی هاوبەش و پشتگیری نێوان بزوتنەوە شۆڕشگێرەکان، زۆر گرنگە. وەک دوێنێ، ئێمە ئەمڕۆش ئەم هەڵوێستە پیشان دەدەن و هیوای سەرکەوتن لە تێکۆشانی دیموکراسی، ئازادی و سۆسیالیزمدا، بۆ هەموو ئەو هێز و پارتانە دەخوازین کە لەژێر چەتری (ئەی سی ئۆ ئاڕ)دا راگەیەنراوە هاوبەشەکەیان بڵاوکردووەتەوە."

ف.ق