پۆلیسی تورک هەڵیکوتایەسەر بینای مەد-دەر و کتێبخانەی پایز پەرتووکدا

پۆلیسی تورک هەڵیکوتایەسەر بینای مەد-دەر کە وانەی زمانی کوردی تێدا دەخوێنرێت و دەستیگرت بەسەر ناوەندی پایز پەرتووکەدا و چەندین کەسی دەستگیرکرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بەردەوامی ئۆپراسیۆنە قڕکردنە سیاسیەکاندا پۆلیسی تورک هەڵیکوتایەسەر بینای کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی زمان و کولتوری میزۆپۆتامیا (مەد-دەر) کە کاری پەرەپێدانی زمانەوانی تێدا ئەنجام دەدەرێت، هەر لەو ئۆپراسیۆنەدا دەستیبەسەر ناوەندی پایز پەرتووکدا گرت.

ئاشکرابووە لەو ئۆپراسیۆنەدا چەندین خەباتکاری هەردوو ناوەندەکە دەستگیرکراون و گەڕان و پشکنینەکانی پۆلیس لە ناوەندەکاندا بەردەوامە.

ناوەندی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی زمان و کولتوری میزۆپۆتامیا (مەد-دەر) لە ساڵی ٢٠١٧ەوە لە ئامەد وانەی زمانی کوردی تێدا دەخوێنرێت.

هەر ئەمڕۆ پۆلیسی تورک لە ناوچەی قۆسەرێی مێردین هەڵدەکوتێتەسەر چەندین ماڵدا و چەندین کەس دەستگیردەکات. ئاشکرابوو لەو ئۆپراسیۆنەدا بەڕێوەبەرانی پێشوی هەدەپە نەجلە کایە، عەبدولغانی فەریدغۆلاری و یاسەمین لە نێو ئەوە چەندکەسەدان کە دەستبەسەرکراون.

ڕاگەیاندار دەستبەرسەرکراوان براون بۆ فەرماندەیی جەندرمەی شارەکە.