پۆلیسی تورک لە میدیادی مێردین گەنجێکیان شەهید کرد

پۆلیسی تورک لە ناوچەی میدیادی مێردین تەقەیان لە گەنجێک بە ناوی ئادەم کارا کرد و شەهدیان کرد.

لە بازاری ئاژەڵان لە گەڕەکی ئیشیکلاری ناوچەی میدیادی مێردین پۆلیسی تورک تەقەی لە گەنجێک کرد. لە ئەنجامدا گەنجەک کوردە بە ناوی ئادەم کارا ٢١ ساڵ بە سەختی بریندار بوو.

ئادەم کارا بۆ نەخۆشخانە گواترایەوە بەلام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی فێرکاری مێردین شەهید بوو.

تەرمی ئادەم کارا بۆ پزیشکی داد گواسترایەوە و دواتر رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە. بڕیارە تەرمەکەی لە گۆڕستانی کالۆی مێردین بەخاکبسپێردرێت.

ف.ق