پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم لە ئامەد شەرمەزار کرا
پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم لە ئامەد سەرباری گەمارۆدان و ڕێگریکردنی پۆلیس شەرمەزار کرا. لە چالاکییەکەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرز کرایەوە.
پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم لە ئامەد سەرباری گەمارۆدان و ڕێگریکردنی پۆلیس شەرمەزار کرا. لە چالاکییەکەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرز کرایەوە.
ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ئامەد شەرمەزار کرا.
لە شاری ئامەد بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) و فیدراسیۆنی کۆمەڵە یاساییەکان و پشتیوانیی بنەماڵەی زیندانیان و سزادراوانی مەد ( مەد- توهاد فەد) بە دروشمی " ئازادی بۆ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ کێشەی کورد" چالاکی بەڕێوەچوو.
لە شارەکانی شرناخ، سێرت، مێردین، ئیلح، وان، ڕحا، ئەرزرۆم، جۆلەمێرگ سیاسەتمەداران و هاووڵاتیان بەشدارییان لە چالاکی شەرمەزار کردنەکەداکرد.
جەماوەرەکە لە دۆرتیۆلاى شاروچکەی ڕەزان کۆبوونەوە، پەرلەمانتارانى پارتى چەپى سەوز عەدالەت کایا، سەرحەد ئەرەن و خالید تورکئۆغڵو تێیدا بەشداربوون. جەماوەر دەیانویست بەرەو پارکی کۆشویۆلۆ بڕۆن، بەڵام پۆلیس رێگری لە جەماوەر کرد.
جەماوەرە لەلایەن پۆلیسەوە دەورە درابوو لەنێوان پۆلیس و پەرلەمانتارانیش چاوپێکەوتن بەردەوام بوو.
گەل بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' ڕێپێوانیان کرد
جەماوەرێکی زۆریش لە پارکی کۆشویۆلۆ کۆبوونەوە و پۆلیس لەوێ گەمارۆیداون. پەرلەمانتاران و بەڕێوەبەرانی پارتی چەپی سەوزیش لەناو جەماوەرەکەدان. پۆلیس ڕایگەیاندووە کە ڕێگە بەو چالاکییە نادەن، هەروەها فەرمانی قەدەغەکردنی چالاکییەکەی پارێزگاریان پیشانی جەماوەرەکەدا. جەماوەر لە ناو گەمارۆدانی پۆلیسەوە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بەبێ سەرۆک ژیان نابێ"یان بەرزکردەوە.
عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری ڕحا بەرامبەر بە هێرشی پۆلیس ناڕەزایی دەربڕی و وتی "هیچ کەس ناتوانێت فشار و ئەشکەنجە و دڕندەیی بەسەرمانا بسەپێنێت، ئێمە لێرەین و بەهێزین، ئەوانەی خەڵکی ئامەد ئەشکەنجە دەدەن، لایەنگری داعشن، ئێمە دژی کۆمەڵکوژیین بەڵام لەگەڵ چارەسەریداین، هەمان ڕێگای چارەسەری بەڕێز ئۆجالان، دەوڵەتیش ئەمە دەزانێت.
ئێمە لێدوانی خۆمان بڵاودەکەینەوە. بەڕێز ئۆجالان ڕەوایەتی هەیە، پارێزەری ئاشتییە، پارێزەری ئارامی ئەم وڵاتەیە. ئێمە خاونداری لە زمان، کولتوور، ئیرادە و سیاسەتی خۆمان دەکەین. کەچی ئێوە گەمارۆی نوێنەرەکانتان داوە و خەڵک ئەشکەنجە دەدەن”.
جەماوەرەکە کە لە شەقامی کۆشویۆلۆ کۆبوونەوە، بە دروشم و چەپڵە لێدان پیلانگێڕیان شەرمەزار کرد. جەماوەرەکە لەوێەوە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرەو شەقامەکانی کاینارتەپە ڕێپێوانیان کرد.
لە شەقامەکانی شارۆچکەی ڕەزان بە دروشم وتنەوە پیلانگێڕی شەرمەزار کرا.هەروەها ڕاگەیەندرا کە زیاتر لە ٥٠ کەس دەستبەسەر کراون.
لە بسمل ڕێگری کرا
لەلایەکی دیکەوە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەشارۆچکەی بسملەوە بەڕێکەوتن بۆ ئەوەی بەشداری چالاکییەکە بن، لە دەروازەی شارۆچکەکەدا ڕێگرییان لێکراوە.
بە سەدان کەس لە گەڕەکی ٥ی نیسان ڕێپێوانیان ئەنجامدا
لە گەڕەکی ٥ی نیسانی شارۆچکەی ڕەزان ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوەچوو. جەماوەرەکە بە دروشمەوە هەتا پێش نەخۆشخانەی باغلار ڕێپێوانیان کرد.