قاسم کەشکۆ: بە خواستی گەل سیاسەت دەکەین
کاندیدی هاوپەیمانی گەلی نەینەوا لە شەنگال قاسم کەشکۆ ڕایگەیاند، پرسە سەرەکییەکانی بەرنامەی سیاسی، ئاسایش، ئیدارە و گەڕانەوەی کۆچبەرانە، ڕایگەیاند کە بەپێی خواستی گەل گۆڕانکاری لە سیاسەتدا دەکەن.
کاندیدی هاوپەیمانی گەلی نەینەوا لە شەنگال قاسم کەشکۆ ڕایگەیاند، پرسە سەرەکییەکانی بەرنامەی سیاسی، ئاسایش، ئیدارە و گەڕانەوەی کۆچبەرانە، ڕایگەیاند کە بەپێی خواستی گەل گۆڕانکاری لە سیاسەتدا دەکەن.
ڕۆژ بەڕۆژ لە شەنگال ئامادەکاریی هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە ١٨ی کانوونی دووەمدا گەش دەبێ. بە تایبەتی کاندیدەکانی هاوپەیمانی یەکگرتوویی گەلانی نەینەوا کە لە چەند لایەنێکی سیاسی لە شەنگال و موسڵ پێکهاتووە، پرۆسەی هەڵبژاردنی خێراتر کردووە.
ئیدارەی خۆسەری شەنگال بە ٤ بەربژێر لە پارتی پادێ بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەکات. یەکێک لە کاندیدەکان قاسم کەشکۆیە.قاسم کەشکۆ کاندیدی هاوپەیمانی یەکێتی گەلی نەینەوا سەبارەت بە ڕێکارەکانی هەڵبژاردن هەڵسەنگاندنی گرنگی دا. لە سەرەتای هەڵسەنگاندنەکەیدا قاسم کەشکۆ سەرنجی دایە سەر ئەو باسانەی کە ڕەنگە بە هۆی بارودۆخی سەربازی ناوچەکە هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت و بۆچوونی خۆی بەم شێوەیە باسکرد:"بەتایبەت بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین، هەندێک گفتوگۆ هەیە کە دەڵێن هەڵبژاردن ئەنجام نادرێت بەڵام بەپێی بۆچوونی ئێمە پرۆسەی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت و هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت."
3 بابەتی سەرەکی هەڵبژاردنەکان
کەشکۆ ڕایگەیاند کە ئەم هەڵبژاردنە بۆ گەلی دەشتی نەینەوا زۆر گرنگە بەتایبەت بۆ پێکهاتەی ئێزدی و بەرنامەی هاوپەیمانی گەلانی بەم شێوەیە ناساند:"بۆ ئەم هەڵبژاردنە بەرنامەی سیاسی ئێمە لەسەر بنەمای ٣ بابەتی سەرەکییە". یەکەم گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ شەنگال و پاڵپشتی بۆ گەڕانەوەیان.
دووەم پرسی ئیدارەی شەنگالە کە جددیترین پرسە. لە ئەنجامی هەڵبژاردندا سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی دادەنرێت. دواتر داوای مافی خاوەندارێتی و بودجە لە دەوڵەتەوە دەکرێت. هەروەها پرسی ئەمنیت وەک خاڵێکی جەوهەریە، پێویستە هاوپەیمانییەکی ئەمنی لەنێوان هێزەکانی شەنگالدا دروست بێ، پێویستە بەرەی یەکێتی هێزەکان دروست بکرێت. 'ئێمە گرنگی بە چەندین بەش لە کۆمەڵگادا دەدەین.'
لە درێژەی قسەکانیدا قاسم کەشکۆ هێنایە زمان کە جگە لە بابەتی ئەمنی و ئیداری، کێشەی کۆمەڵایەتیش زۆرن لە ناوچەکەدا و ئاماژەی بەم نموونەیەدا:"سەدان مامۆستای خۆبەخش هەن، کە ماوەیەکی ٤ساڵە ڕەوشیان ڕوون نەبووەتەوە." چەند جارێک لێژنە دامەزران، بەڵێن درا، بەڵام کێشەکە چارەسەر نەکراوە. لایەنە سیاسییەکان هەمیشە لەسەر ئەم مەسەلەیانە کاردەکەن. تا دەتوانین سەرنجمان لەسەر ئەو کێشانە دەبێت. بە گشتی کار لەسەر ئەم پرسە بنەڕەتیانە دەکەین".
دەرفەتی گۆڕینی سیاسەتەکانە
لە کۆتایی هەڵسەنگاندنەکەیدا قاسم کەشکۆ وەهای وت:"هیوادارم بە هێزی گەل سەرکەوین و خزمەتی گەلەکەمان بکەین. لە گەلەدا مرۆڤی دڵپاک زۆرە، کەسانی خاوەن ویژدان بوونی هەیە. ئێمە لە ڕووی سیاسییەوە متمانەی گەلەکەمان دەگەڕێنینەوە. بە گوێرەی بۆچوونی گەلەکەمان گۆڕانکاری لە سیاسەتدا دەکەین. ئێمە ئومێدمان بەگەلەکەمان هەیە هەمووان بە ئەرکی خۆیان هەستن هەتا دەنگەکانیان نەدزرێت، مافەکانیان نەدزرێت. ئەگەر گەلەکەمان بیەوێت گۆڕانکارییەک بکات، ئێستا وا دەرفەتەی بۆ ڕەخساوە".