قەرەیلان بانگەوازی ئاڕاستەی وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد: کۆتایی بە ناحەقی سەدان ساڵە بهێنن!

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، داوای لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد، کە کۆتایی بەو زوڵمە بهێنن، کە لە ساڵی ١٩٢٣ەوە بەردەوامە و تێکۆشانی ڕەوای گەلی کورد بناسن.

لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنی میدیانیوزدا، موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە تایبەتی ڕۆڵی وڵاتانی ڕۆژئاوای لە پرسی کورد هەڵسەنگاند.

وەڵامی قەرەیلان بۆ پرسیارەکانی میدیانیوز بەم شێوەیەیە:

لەم دواییانەدا لە ڕاپۆرتەکەی "نوێنەرایەتی سیاسی کورد و یەکسانی لە تورکیا" کە لەلایەن گروپێکەوە لە پەرلەمانی بەریتانیا ئامادە کراوە، هاتووە کە نە لە ئەوروپا و نە لە سەرتاسەری جیهان بڕیاری دادگا نییە بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە .ئەمە چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟ ئەگەر پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا دەربهێنرێت، ئەنجامی سیاسی چی دەبێت؟

سوپاس بۆ ئەم پرسیارە. ڕاستە نە لە ئەوروپا و نە لە هەموو جیهاندا بڕیاری دادگا نییە کە پەکەکە وەک تیرۆریست وێنا کرابێت، یان بڕیاریش نەدراوە کە پەکەکە کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات. چونکە پەکەکە هیچ کارێکی بەو شێوەیە ناکات. پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نییە. بەپێچەوانەوە دەوڵەتی تورک لە کوردستان کردوەی تیرۆریستی دەکات. پەکەکە بە شێوەیەکی شەرعی لە دژی توندوتیژی داگیرکەر و فاشیستی دەوڵەتی تورک بەرگری دەکات. گەلی ئێمە بوونی خۆیان و مافە کەلتوورییەکانیان و زمانی خۆیان دەپارێزن و پەکەکەش بە شێوەیەکی ڕەوا ئەمە دەپارێزێت. ئێستا ئەگەر بەریتانیا یان فەرەنسا لەلایەن هێزێکی بیانیەوە داگیر بکرێت و زمانی قەدەغە بکرێت، کەلتورەکەی قەدەغە دەکرێت، هەموو سامانەکەی زەوت بکات، مێژوویان قەدەغە بکات، گەلی بەریتانیا یان گەلی فەرەنسا لە دۆخێکی وادا چی دەکەن؟ بە هەموو شێوەیەک بەرهەڵستی دەکەن. گەلی کوردیش بەرهەڵستی دەکات و ئەمڕۆ هەپەگە هێزێکی ڕەوای بەرخۆدانە. بەناوی گەلی کوردەوە پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ نوێنەری سیاسی گەلی کوردن. ڕاستیەکە بەم شێوەیەیە. بەڵام ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا پەکەکەیان خستۆتە لیستی تیرۆریستییەوە. بۆ بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری خۆیان. ئەگەر ئێستا ئەم دەوڵەتانە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنن چی دەبێت؟ تۆ پرسیارێکی لەو شێوەیەت کرد. پرۆسەی ئاشتییەکی نوێ لەوانەیە ببێتە ڕۆژەڤ و شەڕ بوەستێت. ئەگەر فشار بخرێتە سەر داگیرکاریی تورکیا، فشار لەسەر دەوڵەتەکانی وەک ئێران و سوریا بکرێت، پێدەجێت شەڕ بوەستێت. ڕاستیەکە بەم شێوەیەیە. ئەگەر ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا ڕاستگۆیانە هەڵسوکەوت بکەن، ئەگەر نایانەوێت کورد لە لایەن دەوڵەتە داگیرکەرەکانەوە بکوژرێت، چ تورکیا، چ ئێران و چ دەوڵەتێکی تر، ئەگەر بەڕاستی ژیانێکی ئازادیان بۆ کورد دەوێت، ئەوا دەبێت ئەم زوڵمە لە کەسایەتی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی بهێنن. واتە ئەم دەوڵەتانە بە بڕیارەکانیان پشتگیری شەڕ دەکەن و پشتگیری توندوتیژی لە کوردستان دەکەن. دیارە ئەم دەوڵەتانە پشتگیری دەوڵەتی تورکیا دەکەن. بەو شێوەیە هاوکاری توندوتیژی و تیرۆری دەوڵەتی تورک دەکەن. بۆیە دەبێت کۆتایی بەم کارە بهێنێن. ئێمە لێرەوە بانگ دەکەین؛ لەوەتەی بڕیاری لۆزان لە ساڵی ١٩٢٣دا دراوە، ئێوە زوڵمتان لە گەلی کورد کردووە. ئێستا کۆتایی بەم سیاسەتە هەڵەیە و نادادپەروەرانە بهێنن. تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد تێکۆشانی ڕەوای مافە سروشتییەکانە. نابێت بە تیرۆر ناوی بهێنن. ئەم سیاسەتە بێویژدان و ناڕەوایە بوەستێنن. ئێدی مەبنە هاوبەش لە کوشتارەکانی کوردستان. بانگی ئێمە لەو دەوڵەتانەدا بەم شێوەیەیە. بەم هەڵوێستە، دەوڵەتان ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ هانی جەنگ دەدەن. بەم شێوەیە دەبنە هاوبەش لە نەهامەتیەکانی کوردستاندا. بۆیە داوا لەم دەوڵەتانە دەکەین ئەم هەڵەیە بوەستێنن، ئەم سیاسەتە ناڕەوایە ڕاگرن. خەڵکی ئێمە ١٠٠ ساڵە لە دژی ئەم سیاسەتە هەڵەیە بەرخۆدان دەکات، ئێدی ئەمە تێبگەن و کۆتایی بەم سیاسەتە بهێنین. بانگەوازیمان بەم شێوەیەیە.

پەکەکە یەکێکە لە بزووتنەوە سیاسییەکانی جیهانە کە قسەی لەسەر دەکرێت. ئەدەبیاتێکی ئەکادیمی لە دەوری پێناسەکانی تیرۆریزم و خەباتی چەکداری بۆ ئازادی و تێکۆشانی گەریلادا دروست کراوە. دەتەوێت لەم چاوپێکەوتنەدا بۆ ئەو کەسانەی هیچ بیرۆکەیەکیان لەبارەی پەکەکەوە نییە چی بڵێیت؟ ئێوە خەباتی پەکەکە و هێڵی سیاسی چۆن وەسف دەکەن؟

پێش هەموو شتێک، ئەم ڕاستییە دەبێت بزانرێت. گەلەکەمان، خەڵکی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی میزۆپۆتامیا، دێرینترین خەڵکی ناوچەکەیە. کاتێک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووبارە دیزاین کرایەوە، بوونی گەلی کورد لە ڕێکەوتننامەی لۆزانی ساڵی ١٩٢٣ ڕەتکرایەوە و کوردستان بەسەر ٤ دەوڵەتدا دابەشکرا. ئەمە نادادپەروەرییەکی گەورە بوو. خەڵکی ئێمە سەد ساڵە لە دژی ئەمە بەرخۆدان دەکات، بەڵام دەوڵەتە داگیرکەرەکان بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردە سەر گەلەکەمان. واتە لەو کاتەوە تراژیدیایەکی گەورە لە کوردستان دروست بووە. کۆمەڵکوژی و قڕکردن و تواندنەوە ئەنجام درا. لە ساڵانی ١٩٧٠ دا لە کاتێکدا ئەم سیاسەتە بە شێوەیەکی مەترسیدار لە باکوری کوردستان پەیڕەو دەکرا، ڕێبەر ئاپۆ وەک گەنجێکی کورد لە خێزانێکی هەژار لە شارە گەورەکانی تورکیا ئەم ڕاستییەی خستە ڕۆژەڤەوە. لە کاتی چوون بۆ زانکۆ لە ئەنقەرە. مرۆڤایەتی لەکەسایەتی گەلی کورد پێشێل دەکرا. کەسێک کە لەم ڕاستییە تێگەیشت و درکی پێکرد، چیتر ناتوانێت ئەم ڕاستییە فەرامۆش بکات. ئەگەر ئەمەی نەدیتایە ئەوە لە دەرەوەی مرۆڤایەتی دەبوو. ڕێبەر ئاپۆش ئەمەی بینی. لەو کاتەدا کۆمەڵێک گەنجی خاوەن ویژدان لە دژی ئەو زوڵمە کۆبوونەوە و گەنجانی کورد و تورکیان کۆکردەوە و لە ساڵی ١٩٧٣ گروپێکیان پێکهێنا. ئەم گروپە بەم شێوەیە تێکۆشانیان دەستپێکرد و تا گەیشتنە پەکەکە بەڵام دەوڵەتی تورک ئەندامی ناتۆ بوو. هێزەکانی ناتۆش هەموویان پشتگیری دەوڵەتی تورکیایان کرد. لە دژی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد بە چاوی دەوڵەتی تورکەوە سەیری پرسی کورد و پەکەکەیان کرد. بۆیە وەک تیرۆریان بینی. نەک هەر وەک تیرۆریان بینی، بەڵکو هەوڵیاندا وەک تیرۆریش سەیر بکرێت.

بۆ نموونە لە ساڵی ١٩٨٥دا سەرۆکی سوید پیاوێکی دێموکراتی بوو کە پشتیوانی لە بزووتنەوە ئازادیەکان هەمووان دەکرد. ئۆلاف پالمێ کوژرا و ڕووداوی کوشتنەکە خرایە ئەستۆی پەکەکە. بۆ؟ بۆ ئەوەی خەباتی کورد بۆ ئازادی وەک تیرۆریستێک پێناسە بکرێت. بەڵام دواتر دەرکەوت کە ڕاستیەکە بەم شێوەیە نییە. واتە خەڵک دەبێت ڕاستیەکان بزانن. دەوڵەتی تورک هەرگیز بە تەنیا لە دژی ئێمە شەڕی نەکردووە. ئەو هەمیشە بە پشتیوانی وڵاتانی ناتۆ لە دژی ئێمە شەڕی کردووە. دەوڵەتی تورک بەم شێوەیە ئەو شەڕەی بەرپا کرد. ئێمە مافێکی شەرعیمان دەوێت. ئێمە نەچووین و ماڵ و موڵکی کەسیمان زەوت نەکردووە. ئەوان هاتوون و دەستیان بەسەر وڵاتەکەماندا گرتووە، ئێمە مافی هەبوونی خۆمان دەوێت، ئێمە مافی سروشتی خۆمانمان دەوێت. لەگەڵ ئەوەشدا هێزەکانی ناتۆ هەمیشە پشتگیری دەوڵەتی تورکیا دەکەن. پشتیوانیان لە زوڵم و ستەمی دەوڵەتی تورک کردووە.

پاشان لە ساڵی ١٩٩٨دا لە ٩ی تشرینی یەکەمدا دەستیان بە پڕۆسەی پیلانگێڕی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ کرد. بە سەرکردایەتی ئەمریکا پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتییان ئەنجامدا. بەم شێوەیە ڕێبەرەکەمان گیرا و ڕادەستی تورکیا کرا. مەبەست لەم شتە چی بوو؟ ئەوە سڕینەوەی تەواوی ئەم بزووتنەوەیە بوو. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ لە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمڕاڵیدا جێگای تێگەیشتنێکی قوڵی خوڵقاند. پیلانگێڕیەکی پوچەڵکردەوە. بە هێڵێکی نوێ وەڵامی دایەوە. لەسەر بنەمای دیمۆکراسی و ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنان پارادایمێکی دروست کرد. بەم شێوەیە پەکەکەی نوێکردەوە و گەورەتریشی کرد. چارەسەری بۆ هەردوو کێشەی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شێوازی ڕزگاری جیهانی سۆسیالیستی دژ بە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دروست کرد. لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری تیۆری مۆدێرنیتەی دیموکراتی دروست کرد و ڕوانگەی خۆی بنیاتنا. بەم شێوەیە تێکۆشانی گەلی کورد فراوانتر بوو و ڕێبەر ئاپۆ خزمەتی گرنگی بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین کرد. ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە وەڵامی ئەو هێرشە پیلانگێڕیانەی دایەوە کە دەیانویست گەلەکەمان و پەکەکە لەناوبەرن.

ئەمەش بووە هۆی ئەوەی پەکەکە گەشە بکات. تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد کرد بە تێکۆشانی ئازادی عەرەب، ئاشوری- سریانی، ئەرمەنی، تورک، فارس و هەموو گەلانی ناوچەکە. واتە تێکۆشان بەرفراوانتر بوو، گەورە بوو. بەوهۆیەوە پەکەکە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی و سۆسیالیزمی دیموکراتی بەرێوەدە دەبات. پەکەکە تێکۆشانی ئازادی گەل و تێکۆشانی ئازادی ژنان و تێکۆشانی دیموکراسیی دەکات. پەکەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سیاسەتی خۆی دۆگماتیزمی هەژاند. لە دژی زوڵمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری وەستایەوە. بووە بەرخۆدانی گەلان و بەرخۆدانی هەموو مرۆڤێکی ستەملێکراو. پەکەکە ئەم چێرۆکەیە.

ئەڵمانیا لە بنەڕەتدا هەوڵ دەدات بزووتنەوەی ئازادیی کورد لە هەندێک وڵاتی ئەوروپا تاوانبار بکات. نەک تەنیا دژی کورد، بەڵکو لە شاندەکانیش بۆ ڕێگریکردن لە شەڕی نێوان کورد ئەو فشارەی دروست کرد. ئەم سیاسەتە چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

دەوڵەتی ئەڵمانیا وەک نەریتێک بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥٠ ساڵ، پێشتر پشتگیری ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە دژی گەلی کورد دەکرد و ئێستا پشتگیری کۆماری تورکیا دەکات لە سیاسەتی کۆمەڵکوژکردندا، ئەڵمانیا لە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکاندا ئەڵمانیاش ڕۆڵی هەیە. لە هێرشەکانی دژ بە کورد و ڕۆمەکاندا نەک تەنها ئەڵمانیا، بەڵکو ناتۆش بەشدار بووە.

وەک وەڵامێک بۆ پرسیاری پێشوو، گەلی کورد مافی سروشتی خۆی هەیە، مافی هەبوونی خۆی دەوێت، هیچی تریان ناوێت. لەسەر ئەم خاکە گەلی کورد مافی ژیانی ئازادی هەیە، بەڵام بەداخەوە ئەڵمانیا و زۆرێک لە دەوڵەتەکانی ئەوروپا و ئەندامانی ناتۆ ئەم ڕاستییە نابینن، بۆ بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری خۆیان چاوپۆشی لە ستەمی دژی گەلی کورد دەکەن و پشتگیری دەوڵەتی تورک دەکەن.  بەم شێوەیە دەبنە هاوبەش لە کۆمەڵکوژیی کوردستاندا. راستی بەم شێوەیەیە.

لە ئەڵمانیا و ئەوروپا چەندین دۆست و ئینتەرناسیۆنالیست هەن کە دەیانەوێت پشتگیریمان بکەن، بەڵام گوشاریان لەسەر دروست دەکرێت و هێرش دەکرێتە سەریان. ئەمە سیاسەتێکی ئیمپریالیستییە، نایانەوێت گەل و چین و توێژەکانی ژێردەستە ببینن. تەنها هەژموونی خۆیان بەلاوە گرنگە. ئەمە سیاسەتی ڕاست نیە. لە لایەکەوە بانگەشەی دیموکرات و لایەنگری مافەکانی مرۆڤ دەکەن، بەڵام لە لایەکی ترەوە دەبنە هاوبەشی توندوتیژی لە کوردستاندا. بێگومان گەلی ئێمە بانگ لە ئەو هێزانە دەکات و داواکاری گەلی ئێمەیە کە ئێدی زوڵم نەکەن. لەگەڵ هێرشەکانی جینۆسایددا هاوبەشی نەکەن. ئەمە ویستی گەلەکەمانە. نادادپەروەری و بێ یاسایی دەکرێت. دەوڵەتی تورک یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە. ئەمڕۆ لە ئیمرالی ئەشکەنجەدانی ڕێبەر ئاپۆ لە هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتیدا جێگەی نابێتەوە، یاسا نییە. ئەوە ئەخلاق نیە. هەروەها ئەو دەوڵەتانە کاتێک ڕێبەر ئاپۆیان ڕفاند و ڕادەستی تورکیا کرا، ڕۆڵیان هەبوو.  ئێمە دەزانین کە ئەوان لە سیستەمی ئیمرالیدا ڕۆڵیان هەیە و هاوبەشن. ئەوان ئاگاداری ئەم سیاسەتانەن. بەم هۆیەوە داواکاری گەلەکەمان ئەوەیە کە کۆتایی بەم ناعەدالەتییە بهێنن.

زوڵم لە ئیمڕاڵی لە هەموو کوردستان دەکرێت، بەڵام گەلەکەمان بە ویستی گەورە درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن. لە دژی ئەو زوڵمە ئێمە پێمان وایە بە سوپاس و یارمەتی لایەنگرانی ئینتەرناسیۆنالیست و دیموکرات و مافی مرۆڤ، دۆزی ئازادی گەلی کورد سەردەکەوێت.  چونکە ئەمە دۆزێکی ڕەوایە. ئەوان ئێستا دەیانەوێت پەکەکە لاواز بکەن. پەکەکە تەسفیە نابێت. بۆ؟ چونکە پەکەکە گەلە، کۆمەڵگایە، چۆن لەناودەبرێت؟ ئەمڕۆ پەکەکە چی دەوێت؟ بڕۆ بۆ کوردستان گوندێک و کرێکارێک و ئەوەی سەرمایەدارێک دەیەوێت، پەکەکەش هەمان شتی دەوێت. پەکەکە نوێنەرایەتی داواکارییەکانی گەلی کورد دەکات. دەیەوێت بە کلتور و زمانی دەوڵەمەندی خۆی لەسەر ئەم خاکە بە ئازادی بژی. خەبات بۆ ئەمە بەردەوامە. ئەگەر ئەم دەوڵەتانەش دەڵێن ئێمە سەردەمیانە بیر دەکەینەوە و لایەنگری ئازادین، دەبێت دەست لەم سیاسەتە هەڵەیە بهێنین.

لایەنە شۆڕشگێڕەکان کە دەیانەوێت گۆڕانکاری سیاسی بۆ گەلانی جیهان بخوڵقێنن ، چاودێری خەباتی پەکەکە و بە گشتی خەبات بۆ ئازادی و پێشکەوتنەکانی کورد لە ڕۆژئاوا دەکەن. ئەوەش لە کاتێکدایە، زۆر کەس و گروپی ئینتەرناسیۆنالیست بە هەستی هاوخەمی بەشداری خەباتی گەلی کورد دەبن، ئێوە چۆن پەیامێک بۆ خەبای دژی سیستەمی ئابووری و سیاسی جیهان دەنێرین؟

پێش هەموو شتێک سڵاو لەو هەڤاڵانە دەکەم کە بە هەستێکی نێودەوڵەتییەوە هاتبوونە کوردستان و بەشداری خەبات و تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان لە دژی سیاسەتی فاشیزم و جینۆساید کرد، دەکەم کە بە ڕێزەوە تێدەکۆشن.  ئەمە شتێکی مرۆیی و مانادارە، وەک دەزانن چەند هاوڕێیەک هەن کە بەشداری ڕیزەکانی ئێمە بوون و دواتر شەهید بوون. لەکەسایەتی ڕۆناهی (ئەندریا وۆڵف) و شیار (جاکوب رایمەر) هەموو شەهیدانی ئینتەرناسیۆنالیست بەبیردەهێنمەوە. من بە ڕێزەوە سەرم دادەنەوێنم. بەڕاستی سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ پشتیوانی خەڵکی کوردستان کە لە ئەڵمانیا یان وڵاتێکی تر بێن و شەهید ببن. ئەمە ئاستێکی بەرزی شانازی و سەربەرزیە بۆ مرۆڤایەتی. بەڵێن دەدەین کە ئێمە نوێنەرایەتی ئامانج و خەونی شەهیدان دەکەین، بۆ ئەوەی ئامانجیان لە تێکۆشان بەدیبێت و هیوایان گەش بکەین.

هەندێک کەس و ڕێکخراو هەن کە لەگەڵ تێکۆشانی یەکگرتووی ئێمەن. ئەمە بۆ ئێمە پیرۆزە، بەڵام بە گشتی لاوازییەکە لە لایەن بزووتنەوە چەپ و سۆسیالیستەکانەوە هەیە. ئەوان بە تەواوی سەرنجیان نەداوەتە خەبات لە کوردستاندا و هەڵوێستی ساردیان هەیە. هێشتا ئاستی هاوخەمی بۆ بزووتنەوەکان باش نییە.

ئەمڕۆ لە کوردستان نەک تەنیا بۆ تێکۆشانی ئازادی ، بەڵکو بۆ هەموو گەلان تێکۆشین دەدرێت. ئەمڕۆ لە کوردستان هێڵێکی نوێ هەیە. هەموو خەباتی چین و توێژە چەوساوەکان و هەمیش تێکۆشانی گەلان بەڕێوەدەبرێت. هاوکات شێوازەکانی تێکۆشان لە دژی هێزە هەژمۆنییەکان ڕوو لە زیادبوونە، بۆ نمونە گەریلاکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتی ،شێوازی تێکۆشانی نوێ وەک میتۆدی تێکۆشانی گەریلاکانی سەدەی ٢١ لە کوردستان و سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو پێشەوە دەبەن.

ئێمە دەمانویست هێزە چەپ و سۆسیالیستەکان لە جیهاندا هاوکاریەکی گەورەمان بکەن و هیوامان بەم شێوەیە بوو. لەم رووەوە لاوازی هەیە.

هزر و هێڵی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، بەتایبەتی وەک هێڵی ڕزگاری ژنان و لە ڕووی داڕشتنی نەتەوەیی دیموکراتییەوە، بنچینە دۆگماتیکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەژاند. دۆخێکی شۆڕشگێڕانەی دروستکردووە. لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا دەرکەوت کە گەلانی جیهان بێچارە نین و چارەسەریان دۆزیوەتەوە. لەگەڵ پێشکەوتنی مۆدێرنیتەی دیموکراتیدا شەپۆلێکی نوێ دەستی پێکرد و بەدیلێکی نوێ هاتە ئاراوە. ئەمە تێکۆشانی سۆسیالیزمی دیموکراتییە، تێکۆشانی گەلان، تێکۆشانی ئازادییە. بەڕاستی ئەوە تێکۆشانە بۆ ژیانێکی نوێ. ئەمانە شتی زۆر گرنگن. بەم هۆیەوە پێویستە هێزە دێموکرات و سۆسیالیستەکانی جیهان پشتیوانی لە گەلی کورد و ئەم بیرۆکەیە بکەن. ئەمڕۆ هێرشی داگیرکەری ئەنجام دەدرێت. داگیرکاریی تورک وەک رژێمێکی فاشیست بە پێشەنگایەتی ئاکەپە و مەهەپە لە ئارادایە. ئەم فاشیزمە دەیەوێت تێکۆشانی ئازادیی گەلان تێکبشکێنێت، دەیانەوێت ئێمە لەناوبەرن و پیلانی بەردەوامبوونیان لە دەسەڵاتی خۆیان داڕێژن. حسابەکەیان بۆ ئەوە بوو. ئەمساڵ لەناومان بەرن و باشووری کوردستان داگیر بکەن و هەڵبژاردن ئەنجام بدەن. حسابەکەیان ئەوەبوو کە لە مانگی تشرینی دووەمدا هەڵبژاردن ئەنجام بدەن و درێژە بە حوکمی فاشیستی خۆیان بدەن.

گەریلاکانی ئاپۆیی، گەلەکەمان، سیاسەتی دیموکراتی و هەڤاڵانی زیندان، بە تایبەتی ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدان دەکەین. بەم بەرخۆدانە شەپۆلی فاشیزممان شکاند، بۆیە ئەمساڵ هەڵبژاردنەکە ئەنجام نەدرا، بۆ؟ چونکە ئئێمەیان تەسفیە نەکرد. چونکە ئەوان نەیانتوانی ئێمە لەناو بەرن، ئەمڕۆ بەرخۆدان بە ڕۆح و ڕێباز و میتۆدێکی فیداکارییەوە بۆ هەموو گەلانی جیهان بەردەوامە.

ئەم بەرخۆدانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەژموونی فاشیزم تێکدەشکێنێت، ڕێگای تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی دەکاتەوە. ئێمە خزمەتێکی گرنگ دەکەین بۆ مرۆڤایەتی. ئەمە شەپۆلێکی شۆڕشگێڕانەی نوێیە، بەڵام دەبینین هێزە دیموکراتییەکان و چەپەکان و لایەنگرانی مافی مرۆڤ گرنگی بە میدیای دەسەڵات دەدەن.

میدیاکان لەژێر کۆنترۆڵی هێزە باڵادەست و هێژمۆنییەکاندان. هەروەها ئەو لایەنانە بە تایبەتی میدیای زاڵی دەوڵەتی تورک بە بنەما دەگرن.

لەبەر ئەم ڕاستییەش ئەو بەرخۆدانە مەزنەی بەناوی گەلی کورد و گەلانی کوردستان بۆ مرۆڤایەتی بە باشی نابینرێت. ئەم بەرخۆدانە گەورەیەی کە بۆ مرۆڤایەتیدا هەیە و ڕۆڵێکی گەورەی هەیە نابینرێت. هیچ یەکگرتنێک نیە بۆ ئەمە.  ئێمە دەڵێین ڕاستی کوردستان زۆر گەورەترە. ڕاستیەکان بە پێشەنگایەتیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان زۆر گەورەیە. ڕێگا و چارەسەر و ئازادی و دێموکراسی ڕزگاری لە دڕندەیی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری نیشان دەدات. بۆیە ئێمە لە چیاکانی کوردستان شەڕ دەکەین.

بۆ نموونە؛ ئێستا دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی دژی ئێمە بەکاردەهێنێت. ڕەنگە زلهێزەکانئاگاداری ئەوە بن، هەندێک لەو هێزانە پێشتر پشتگیری دەوڵەتی تورکیایان کردووە، دەوڵەتی تورک پشتیان پێ دەبەستێت، دەوڵەتێکی فاشیستە، دەیەوێت درێژە بە ستەمەکانی سەر کوردستان بدات. هەروەها دەیەوێت زوڵم لە گەلی تورکیش بکات. زلهێزەکان ئەمە پشتگوێ دەخەن. بەڵام پێویستە هێزە دیموکراسیخوازەکان و سۆسیالیست و لایەنگرەکانی مافی مرۆڤ لە بەرامبەر ئەمە بوەستنەوە و قیامەت هەستێنن. واتە دەوڵەتی تورک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات. چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت. ئێمە پێشبینیمان دەکرد کە ناڕەزایەتییەکی جەماوەری بەهێز هەبێت، بەڵام ئەمە ڕووی نەدا.

بەڵام ئێمە هێشتا هیوا و باوەڕمان هەیە. پێش هەموو شتێک ئێمە باوەڕمان بە هێزی خۆمان و هێزی گەلەکەمان هەیە.

ئێمە پشت بە هیچ کەس نابەستین. ئێمە پشت بە خۆمان و هێزەکانمان و دۆستایەتی گەلان و پشتیوانی ئینتەرناسیۆنالیستەکان دەبەستین. ئێمە لەو باوەڕەداین کە تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی و دیموکراسی و یەکسانی بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان سەردەکەوێت و پشتیوانییەکی باش لە جیهان وەردەگرێت. پشتیوانیی ئینتەرناسیۆنالیستی شۆڕشگێڕانە دەبێت و بە دڵنیاییەوە لە دژی فاشیزم سەردەکەوین. ئێمە ئاڵای ئازادی و دیموکراسی لە کوردستان بەرز دەکەینەوە. ئەوەش بانگەواز و ڕێگایەکی نوێیە بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلانی جیهان."

ف.ق