قەسەدە: لە عەین عیسا پێنج چەتە کوژران
قەسەدە وڵامی هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەری لە عەین عیسا دایەوە و پێنج ئەندامی چەتەکان کوژران، دەست بەسەر بڕێکی زۆری جبەخانەی چەتەکاندا گیرا.
قەسەدە وڵامی هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەری لە عەین عیسا دایەوە و پێنج ئەندامی چەتەکان کوژران، دەست بەسەر بڕێکی زۆری جبەخانەی چەتەکاندا گیرا.
دەربارەی هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ناوەندی ڕاگەیاندنی چاپەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیندراوکەدا ئەوە هاتوە:" بەر بەیانی ئەمرۆ لە عەین عیسا لە گوندەکانی مشریف و جەهبەلی ڕۆژهەڵات وڵامی هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی درایەوە، لە ئەنجامی وڵامی هێزەکانی قەسەدە پێنج ئەندامی هێزەکانی چەتەکانی تورکیا کوژران و دەست بەسەر ژمارەیکی زۆر چەک و جبەخانی چەتەکاندا گیرا.
هەروها ناوەندی ڕاگەیاندنی قاسەدە ئاماژەی بەوەشکردوە دیمەنی چالاکی هێزەکانیان بڵاو دەکەنەوە .