قوربانیانی ڕۆبۆسکی یادکرانەوە
قوربانیانی کۆمەڵکوژیی ڕۆبۆسکی لەسەر گۆڕەکانیان لە گوندەکە یادکرانەوە. لە یادەکەدا دووپاتکرایەوە، بکوژ دەوڵەتی تورکە و ناڕەزایەتی پیشاندرا دژی هێرشە داگیرکارییەکان.
قوربانیانی کۆمەڵکوژیی ڕۆبۆسکی لەسەر گۆڕەکانیان لە گوندەکە یادکرانەوە. لە یادەکەدا دووپاتکرایەوە، بکوژ دەوڵەتی تورکە و ناڕەزایەتی پیشاندرا دژی هێرشە داگیرکارییەکان.
ئەو بنەماڵانەی لە کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیدا منداڵ و کەسوکاریان لەدەستدا، لە ١٣ هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەدا لەسەر گۆڕستان کۆبوونەوە و قوربانیانیان بیرهێنایەوە. هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندەر، هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقرخان، چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و دایکانی ئاشتی و زۆر کەس بەشداربوون.
سکرتێری گشتی کەسک سەڤگی یەڵماز گوتی: "چەند ساڵە منداڵێک دەڵێت ڕۆبۆسکی برینی کوردستانە و پانکارتێکی وەهای هەڵگرتووە. کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی دەستپێکی ڕووداوەکانی وەک کانی سۆمایە. ئێمە لە شین بێزار بووین، بەڵام درێژە بە تێکۆشان دەدەین، ئازاری ئێوە ئازاری ئێمەیە".
جێگری سەرۆکی گشتی ئەهەپە، سەنەم کورال ڕایگەیاند کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی بەرئەنجامی سیاسەتی دەوڵەتە، ئێستەش دەسەڵات پەنا بۆ سیاسەتی نایاسایی دەبات، یەکسانی و دادپەروەری نیە، گوتی: "بۆیە دەبێت دەست بخەینە دەستی یەک و تێبکۆشین. بژی خوشک و برایەتی گەلان".
"ئێمە دادپەروەرییمان دەوێت"
دواتر دایکی سەرحەت ئەنجو (١٧ ساڵ)، حەلیمە ئەنجو، گوتی: "بۆچی کوژران؟ دڵی ئێمە دەسووتێت. ڕۆڵەکانمان گوناهیان چ بوو؟ تەرمی ڕۆڵەکانمانیان پارچە پارچە کرد. ئێمە دادپەروەریمان دەوێت".
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، کەسکین بایندەر ڕایگەیاند لە ڕۆبۆسکییەوە تا ئێستەش حکومەت بەردەوامە لەسەر سیاسەتی کۆمەڵکوژی لە کوردستان، گوتی: "تا ئازادی بگاتە ئەم جوگرافیایە، بۆ وڵات و خاکەکەمان تێدەکۆشین. بەم جوگرافیایە دەڵێن وڵاتی تیرۆریستان. ئەوانەی کاری تیرۆریستی دەکەن، داگیرکەرانن. بۆ ڕۆژئاواش هەمان شت دەکەن. تا بەدیهاتنی دادپەروەری، بەرخۆدان دەکەین".
دواجار هاوسەرۆکی دەم پارتی تونجەر باقرخان ڕایگەیاند، ڕایگەیاند هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان و ڕای گشتی داوای دادپەروەری بۆ ڕۆبۆسکی دەکەن، گوتی: "هەتا ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکە سزا نەدرێن و دەوڵەت ڕووبەڕووی ئەم کۆمەڵکوژییانە نەبێتەوە، درێژە بە تێکۆشان دەدەین".
پاشان گوڵ لەسەر گۆڕی قوربانیان دانرا.