'رۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز گەشتر دەبێت'

عەگید نوودا و ئارژین داستان باکوور گەریلاکانی هەپەگە کە لەدژی هێێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەڕ دەکەن، رایانگەیاند کە رۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز، دوژمنی لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا تێکشکاندووە.

عەگید نوودا و ئارژین داستان باکوور گەریلاکانی هەپەگە لەبارەی ساڵیادی چالاکی رۆژوی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووز بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.

عەگید نوودا: ئێمە لە ساڵیادی ١٤ی تەمووز بەرخۆدانی زیندانی ئامەدداین. لە کەسایەتی هەڤاڵ مەزڵوم و خەیری و فەرهاد و کەمال و عەلی چیچەکدا هەزاران هەڤاڵمان کە شەهید بوون بە ڕێزەوە یادیان دەکەینەوە. بەر لە دەستپێکردنی پرۆسەی بەرخۆدان کودەتایەکی سەربازی لە سەرتاسەری تورکیا و باکوری کوردستان ئەنجامدرا. ئەو کودەتا سەربازییە کاری کردە سەر هەموو کوردستان و بەتایبەتیش کاریگەری لەسەر بزووتنەوەی ئازادیی ئێمە هەبوو. لەو کودەتایەدا هاوڕێ پێشەنگەکانمان دەستگیرکران. پاشان لە زیندانی ئامەد بەرخۆدانێکی گەورە ڕوویدا. بە هەموو جۆرە هێرش و فشارێک ئیرادەی هەڤاڵانمان تێکنەشکێنرا، بە هەموو شێوەیەک ئەشکەنجە و فشاری تینویەتیی و برسییەتی و بە شەڕی دەروونی و تایبەت هێرشیان کرد، بەڵام نەیانتوانی ئیرادەی هەڤاڵانمان تەسلیم بکەن. بە بەرخۆدانی بێوێنە لە بەرانبەر نەمرودەکانی ئەو سەردەمە، بوونە قوربانیی ڕێبەر و گەلەکەیان.

ئەمڕۆش لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا بەرخۆدانیەکی زۆر گەورە هەیە. گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ قورستر دەبێت. لە بەرانبەر گۆشەگیری هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ لە بەرزترین ئاستی بەرخۆداندایە. ئەم بەرخۆدانەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە سەرچاوی هێز و مۆڕالە. کاتێک سەیری دۆخەکە دەکەین بە تایبەتی لە باکور و زیندانەکانی تورکیا، هێرشێکی زۆر گەورە لەسەر هەڤاڵانمان هەیە. ئەوانەی دەیانەوێێت ببن بە ئەسەد ئۆکتای، رووبەرووی بەرخۆدانی مەزلۆمەکان، کەمالەکان، خەیریەکان و فەرهادەکان دەبنەوە. هەرچەند دەیانەوێت هێرش بکەن، ناتوانن ئیرادەی هەڤاڵانمان بشکێنن. لەبەرئەوەی کە بە راستی بەرخۆدانێکی زۆر گەورەیە. لێرەدا پشتگیری گەلەکەمان زۆر گرنگە. وادەکات بەرخۆدان هێشتا گەورەتر ببێت و گەشتر ببێت. لە ئەمڕۆدا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەڕێکی بێوێنە و بەرخۆدانێکی بێوێنە ئەنجام دەدرێت.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی گەریلا. هەرچەندە هێرشەکانی گەورەش بێت، رووبەرووی بەرخۆدانی گەریلا دەبێتەوە. هەرچەندە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی گەورە بەکاردەهێنێت، بیەوێت ئئیرادەی هەڤاڵانمان بشکێنێت و تەسلیمیان بکات، رووبەرووی بەرخۆدانێکی مێژوویی بێوێنە دەبێتەوە. ئەم بەرخۆدانی خەیاڵی عوسمانی لە قوڕگیاندا هێشتەوە. ئەمڕۆ لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین رۆحی ١٤ی تەمووزە کە بەرخۆدان دەکات. بە بۆنەی ئەم ڕۆژەوە سڵاو لە هەموو هەڤاڵان دەکەم کە لە سەنگەرەکانی شەڕدا بەرخۆدان دەکەن و لە زینداندان. هەروەها یادی شەهیدە قاڕەمانەکان دەکەمەوە و سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنم.
 

ئارژین داستان باکور: ئێمە یادی ئەم ڕۆژە دەکەینەوە. ڕۆژێکی گرنگە بۆ ئێمە و واتادارە. ئەگەر ئەم رۆژە نەبوایە، لەوانەیە ئێمەش نەبووینایە، یان بەم ئەندازەیە گەورە نەبووینایە، ئەمە راستیەکە. لەبەرئەوەی لە تێکۆشاندا و لە تێگەیشتنی ڕێبەرتیدا، لەم قۆناغەدا بە تایبەتی هەڤاڵان بەو پێیەی کە ڕێبەرتی دەیویست، کاروباریان ئەنجام دەدا. بە راستی چالاکیەکە ئاسان نیییە. سەختە. مرۆڤ چالاکیەک بکات کە هەموو کەس و هەموو هەڤاڵان کاریگەریان لەسەر دروست ببێت، ئاسان نییە. لەبەرئەوەی قۆناغێکی سەخت بوو و چالاکیەکی بەو شێوەیە ئاسان نەبوو. هەم ئەشکەنجە لەسەر هەڤاڵە کادرەکانمان هەبوو و هەم ئەشکەنجە لەسەر گەل و لایەنگران هەبوو. لە بەرانبەر ئەوەشدا ئیرادەیەکی بە‌هێز دروست بوو، ئەمەش زۆر گرنگە. بەو چالاکیە گەل جارێکی دیکە هوشیار بوو. لە دۆخێکی بەو شێوەیەدا، ئاو و نانیش نەبوو و زۆر سەخت بوو. دوژمن بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی دەکردە سەر هەڤاڵانمان، رێگەیان نەدەدا ئاو و نانیش بخۆن. لە زیندانی ئامەددا هەڤاڵان بە رۆحی مەزلۆم و چاران جووڵانەوە.

هەڤاڵان تاوەکو ئەمڕۆش بە رۆحی مەزلۆم، چاران و کەمال پیر دەجووڵێنەوە. ئێمە هەموو کاتێک لە هەوڵداین کە لەسەر رێگەی ئەوان تێبکۆشین و ئامانجەکانمان جێبەجێ بکەین. لەوکاتەدا دوژمن دەیویست پەکەکە لەناوببات. هەڤاڵانمان لە زینداندا بەرخۆدانیان کرد و بەم بڕیارە وڵامی پێویستیان دایەوە. لەو دۆخە سەختەدا بێ ئەوەی یەکدی ببینن یان نامەیەک بنێرن، هەستیان بە یەکدی دەکرد. قسەیەک یان نامەیەکی بچووکیش لەژێر کۆنتڕۆڵی دوژمن دابوو. ڕۆحی ئەو هەڤاڵانە زۆر بەهێز بوو. ئەو رۆحە وایکرد کە لەسەرپێ بمێننەوە. لە رووی مۆڕاڵ و جۆش و خڕۆشەوە و هەڵوێستی ژیاندا تەواوکەری یەکدی بوون. نەیانهێشت کە کەموکورتی دروست ببێت. بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورک نەگاتە ئامانجەکەی و بۆ بەدەستهێنانی دوارۆژی گەلی کورد، بەرخۆدانیان کرد. لە سایەی ئەوان گەلی کورد بەردەوامی بە هەبوونی دەدات و ئەمڕۆش تێکۆشانەکە گەورە بووە و ژمارەی کادرەکان چەندین جار زیاتر دەبێت. بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت. ئامانجی هەموو هەڤاڵێک ئەوەیە کە دوژمن تێکبشکێنین و لە رووی جەستەییەوە ڕێبەرمان ئازاد بێت. رۆحی ١٤ی تەمووز ئەمڕۆ لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا گەشتر دەبێت.

ف.ق