رێپێوانی ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان دوو رۆژە بەردەوامە

رێپێوانی درێژمەودای ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دوو رۆژە لە لۆدویگسبورگ بەردەوامە.

رێپێوانی درێژمەودای ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دوو رۆژە لە لودویسگسبورگ بەردەوامە. گەنجان کە جۆش و خڕۆشێکی گەورە یەکەم رۆژی رێپێوانەکەیان کۆتایی پێهێنا، ئەمڕۆ لە رۆژی دووەمدا لە لودویسگسبورگ بەردەوام بوو. بە سەدان گەنج لە هەموو ئەوروپا کۆبونەوە و رایانگەیاند کە ئەوان بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ دەکەن.

' هەموو ساتێک، لە هەموو شوێنێک بۆ رێبەر ئاپۆ لە چالاکیدا دەبن'

گەنجان راگەیەندراوێکیان خوێندەوە و وتیان، " ئێمە وەک گەنجانی ئاپۆیی هەموو ساتێک، لە هەموو شوێنێک بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەر ئاپۆ بە هەستی بەرپرسیاری لە رێپێوانەکەدا شوێنی خۆیان دەگرن. بە تایبەتی لە ساڵیادی ١٠مین کۆمەڵکوژی هەڤاڵان سارا، رۆژبین و رۆناهی لە هەمان کاتدا شەهیدکردنی هەڤاڵ ئەڤین، توڕەیی گەنجانی کورد لە ئەوروپا گەورەتر دەبێت.

ئێمە پیلانگێڕی نێودەولەتی پووچەڵ دەکەینەوە. ئێمە گۆشەگیری دەشکێنین و ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین."

سەرحەد باران ئەندامی تەجەشە ئاماژەی بە بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان کرد و بانگەوازی پشتگیری کوردان لە ئەوروپا کرد. گەنجان وتیان، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە ئەو پارەیەی بۆ کارەساتە سروشتیەکان بەکاردەهێنرێت، بۆ شەڕ بەکاردەهێنێت.

ف.ق