رۆژهەڵاتی كوردستان دوو ژن لەسێدارەدران
هێزەكانی رژێمی ئێران لەپارێزگای ورمێ و سنە بەبیانۆی"كۆشتن بەئەنقەست"، دوو ژنیان لەسێدارەدا.
هێزەكانی رژێمی ئێران لەپارێزگای ورمێ و سنە بەبیانۆی"كۆشتن بەئەنقەست"، دوو ژنیان لەسێدارەدا.
گۆشار و دەستگیركردن و گرتن و ئەشكەنجە و لەسێدارەدانی هاوڵاتیان بەتایبەتی لەكاتی لەسێدارەدانی هاوڵاتیانی كورد لەرۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن رژێمی ئێرانەوە ئەم دیاردەیە بووەتە بابەتێكی رۆژانە. یا بەتەعبیرێكی تر رۆژ نییە لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دیاردەی كۆشتن، لەسێدارەدان، دەستگیركردن و گرتن و رفاندن دووبارە نەبێتەوە.
بەگوێرەی تۆڕی مافەكانی مرۆڤی كوردستان لەشاری سنە لەرۆژهەڵاتی كوردستان ژنێك بەناوی سۆهەیلا عابدی تەمەن"23" و بەئەسڵ خەڵكی شارۆچكەی بیجاڕە و لەپێش حەوت ساڵ بەبیانۆی"كۆشتنی بەئەنقەست" ئەو پیاوەی كە لەتەمەنی پانزدەی ساڵیدا بەزۆر لەگەڵی هاوسەرگیری پێكرابوو، سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕدرابوو.
هەر دوێنێ هێزەكانی رژێمی ئێران لەزیندان سۆهەیلایان گۆاستووتەوە بۆ زیندانی تاكە كەسی و لەوێدا لەسێدارەیان داوە.
لەهەمانكاتدا لەشاری ورمێ ژنێكی تر بەناوی فەرانەك بهشتی خەڵكی شارۆچكەی تیكاب نزیكەی پێنج ساڵ پێش بەبیانۆی"كۆشتنی بەئەنقەست"، ئەو پیاوەی لەگەڵی هاوسەرگیری كردبوو، لەزیندانی ورمێ لەلایەن هێزەكانی رژێمەوە لەسێدارە دراوە.
لەلایەكەوە سیاسەتی دژە ژن لەلایەن رژێمی ئێرانەوە و لەلایەكی ترەوە چەمكی پیاوناوەندی و پاشڤەرۆتی لەكۆمەڵگەدا، رێگەی لەبەر كۆشتنی ژنان كردۆتەوە.
ف.ق