ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شارەکانی ئەوروپا پیرۆزکرا

لە شارەکانی ئەوروپا ئاهەنگەکانی ٤٢مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بەردەوامن.

ساڵیادی دامەرزاندنی پەکەکە لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا لەلایەن کوردستانیان و دۆستەکانیان پیرۆزکرا. چالاکی بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر ئەنجامدرا و مەشغەڵ بەرزکرانەوە. ئەنتی – فای دۆستی کوردانیش پشتگیری لە چالاکیەکە کرد.

لە شاری دریسدنی ئەڵمانیاش گەنجانی شۆڕشگێر ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد.

بەرشەلۆنا

ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری بەرشەلۆنای ئیسپانیاش پیرۆزکرا. گەنجانی بەرشەلۆناش بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد و پشتگیری خۆیان بۆ تێکۆشانی ئازادی خەڵکی شەنگال پیشاندا.

ئانڤیرس

لە شاری ئانڤیرسی بەلجیکاش ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا. لە چالاکیەکەدا مەشغەڵ بەرزکرانەوە و چالاکوانان هەڵپەڕکێیان بەست.

سویسرا

ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری سۆلۆزورن بە مەشغەڵ پیرۆزکرا. چالاکوانان رایانگەیاند کە خاوەنداریکردن لە رێبەرتی و پارتی، تێکۆشان بەرەوە سەرکەوتن دەبات. ئاهەنگەدا بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

لە سویسراش ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لەم شارانە پیرۆز دەکرێت:

زوریخ/ هیلڤیتیپلاتز ٢٨ی تشرینی دووەم / شەمە کاتژمێر ١٧:٠٠

بێرن/ ناوەندی کەلتوری کورد، ٢٩ی تشرینی دووەم / یەکشەمە کاتژمێر ١٤:٠٠

ف.ق