شاندێکی هەدەپە سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی و زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد
شاندێکی هەدەپە، کە پێک دێت لە نوێنەرانی ئەو حزبە لە باشوری کوردستان، لە شاری هەولێر سەردانی هەر یەکە لە یەکگرتوی ئیسلامی و حزبی زەحمتکێشانی کوردستانیانکرد.
شاندێکی هەدەپە، کە پێک دێت لە نوێنەرانی ئەو حزبە لە باشوری کوردستان، لە شاری هەولێر سەردانی هەر یەکە لە یەکگرتوی ئیسلامی و حزبی زەحمتکێشانی کوردستانیانکرد.
نوێنەرانی پارتی دێموکراتی گەلان (هەدەپە) لە باشوری کوردستان هەر یەکە لە ناهیدە ئەرمیش، حیکمەت قروم لە شاری هەولێر بە جیا جیا سەردانی هەریەک لە یەکگرتوی ئیسلامی و حزبی زەحمەتکشیانی کوردستانیان کرد، شاندەکە لە ئاستی باڵای هەردوو حزب پێشوازیان لێکرا.
یەکگرتوی ئیسلامی: دژی زوڵمی تورکیاین لەسەر گەلەکەمان لە باکور
لە سەردانەکەیان بۆ لای یەکگرتوی ئیسلامی لەسەر ناوی هەدەپە ناهیدە ئەرمیش سەرنجی ڕاكێشایە سەر ڕەوشی کوردان بە گشتی و چالاکی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی کورد لە باکوری کوردستان، گۆشگیری توند لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
هاوکات ناهیدە ئەرمیش سەرنجی ڕاکێشایە سەر گرنگیی یەکێتی نەتەوەیی و وتی: لە ئێستادا گەلی کورد لە هەموو کاتێک زیاتر پێوستی بە یەكێتیی نەتەوەیی هەیە، کورد سێ ڕێبەری نەتەوەیی هەیە، یەکەم، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە و دووەم، مام جەلال بوو کە بۆ ئەم قۆناغە زۆر پێوست بوو، بەداخەوە ئیستا وەفاتی کردوە لە ژیان نەماوە، سێ بەرێز کاک مەسعودە و لەم قۆناغە ئەرکی نەتەوەیی دەكەوێتە سەر شانی و دەبێت پێکی بێنێت و کار بۆ یەکێتیی نەتەوەیی بکات.
دکتۆر مەحمەد هاودیانی بەرپرسی پەیوەنەدییەکانی یەکگرتوی بە شاندەکەی ڕاگەیاندوە، لە هەر شوێنێک زوڵمێک لەسەر گەلی کورد هەبێت ئێمە وەک یەکگرتوی ئیسلامی لە دژی ڕادەوەستین، بە هەموو شێوازێک ئێمە دژی ئەو زوڵمەین لە هەموو شوێنێک دەیکەینە ڕۆژەڤ.
هاوکات ئەو بەرپرسەی یەکگرو ئاماژەی بەوەشکردوە، کە حزبەکەی ئەوان تەنها حزبێکی ئیسلامی نییە و بگرە حزبێکی نەتەوەیی و کوردستانییە و بەو زانابوونەوە کار دەکەن، وتیشی: وەک چۆن هەدەپە لە باکوری کوردستان لە ناو شەرت مەرجی زەحمەت کار و خەبات بەرێوە دەبات و قوربانی دەدات، ئێمەش بەهەمان شیوە لە ژێر زوڵم زۆرێکی زۆردا خەبات بەرێوە دەبەین.
ئەو بەرپرسەی یەکگرتو دەڵێت: ئێمە بەرخودانی زیندانیانی سیاسی لە باکوری کوردستان پێرۆز دەبینین، سڵاو لە تێکۆشانەکانیان دەکەین بە هەموو شێوەیەک پشتگیریان دەکەین.
حزبی زحمەتکێشانی کوردستان: پشتیوانی بەرخۆدانی باکورین
هەروەها شاندی هەدەپە سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد و لەسەر هەمان تەوەر کۆبوونەوە و شاندەکە باسیان لە دوایین دۆخی باکوری کوردستان و بەرخۆدانی زیندانیانی سیاسی باکوری کوردستان و گۆشەگیری توندی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد.
بە ناوی ناوی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سۆما عەلی ئەندامی ئەنجومەنی گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایگەیاند: دۆزی کورد لە تورکیا بە زیندانیکردنی خەباتگێران چارەسەر ناکرێت.
وتیشی: "حکومەتی تورکیا لە جیاتی ئەوەی هەنگاو بەرەو چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد بنێ، سیاسەتی گرتن و زیندانیکردن لە هەمبەر ماف و داخوازییەکانی گەلی کورد پیادە دەکات، درێژە بە سیاسەتی زیندانیکردنی ئەندامانی هەدەپە و چالاکوانانی سڤیل دەدا".
لە درێژەی قسەکانی جەختی لەوەشکردەوە، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سیاسەتی نکۆڵیکردن لە ماف و ئازادییەکانی گەلی کورد لە باکووری کوردستان و گرتن و زیندانیکردنی ئازادیخوازانی هەدەپە شەرمەزار دەکات و وتیشی: "پشتیوانی لە بەرخۆدانی زیندانی سیاسی دەکەین و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵبدات بۆ چارهسهری ئاشتییانەی دۆزی کورد لە تورکیا".
ژ.ت