شه‌نگالییه‌كان شه‌هیدانی خۆیان به‌خاكسپارد
شه‌نگالییه‌كان ته‌رمه‌كانی فه‌رمانده‌ی یه‌به‌شه ئازاد ئێزدین و ئه‌ندامی یه‌به‌شه ئه‌نوه‌ر تۆڵههڵدانیان به‌خاكسپارد.
شه‌نگالییه‌كان ته‌رمه‌كانی فه‌رمانده‌ی یه‌به‌شه ئازاد ئێزدین و ئه‌ندامی یه‌به‌شه ئه‌نوه‌ر تۆڵههڵدانیان به‌خاكسپارد.
دانیشتوانی شه‌نگال له پێناو ته‌رمه‌كانی فه‌رمانده‌ی یه‌به‌شه ئازاد ئێزدین و ئه‌ندامی یه‌به‌شه ئه‌نوه‌ر تۆڵهه‌ڵدان كه له هێرشه‌كه‌ی دوێنێی ده‌وڵه‌تی توركدا شه‌هیدببوون، رژانه گۆڕه‌پانه‌كان. دوای ئه‌وه‌ی رێوره‌سمه ئایینیه‌كان كۆتاییان هات، بۆ ئه‌وه‌ی بهخاكیانبسپێرن به‌ره‌و مه‌زارگه‌ی شه‌هیدان كه‌وتنه رێ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال، نوێنه‌رانی ئه‌و رێكخراوانه‌ی له شه‌نگال كارده‌كه‌ن، دانیشتوانی شه‌نگال له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه له‌و مه‌زارگه‌یه‌ی شه‌هیدان كه رێوره‌سمه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌برا كۆبوونه‌وه.
ته‌رمه‌كان به دروشمی شه‌هید نامرن ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كران.
هـ . ب