شەهید عەگید بۆ گەیشتن بە ڕێبەراتی هیچ بەربەستێکی نەدەناسی

شەهید عەگید لە پێناو گەیشتن بە ڕێبەرایەتی و خەونەکانی هیچ بەربەستێکی نەدەناسی و قەد وازی لەم ئارمانجەی نەهێنا. وەک فیشەکێک خێرا بەبێ ئەوەی ئاستەنگیەکان بناسێ دەژیا.

بۆ یادی شەهید عەگید (عوسمان کلچ)

مرۆڤەکان لە دونیادا بە کردەوەکانیان بۆ هەتا هەتایە لە یاد و بیرەوەرییەکاندا دەمێننەوە. ئەم مرۆڤە خۆنەویستانە نیشانەی هیوا و بڕوان، تەنانەت لە هەلومەرجی سەختیشدا شکست ناناسن. مردنی ڕاستەقینە بۆ ئەوان شکست و ڕاوەستانە.

ھەندێک جار ھەڵکەندنی تونێلێکی ٨٠ مەتری بە ئاسنێکی بچووک، ھەندێک جار سەرەڕای ئاستەنگیەکانی وەک سەدان کامێرای گەرمی و ھەندێک جاریش سەرەڕای ئاستەنگیەکانی فڕۆکەی سیخوڕی و لە ھەموو بارودۆخێکی سەختدا بەبێ ڕاوەستان، بەسەر دوژمندا کەوتن و گورز دان لە دوژمن تاکە ئامانجیانە.

ئەمانە بڕوا، هیوا و سەرکەوتنە. ناوی خۆشەویستی و سۆزە، خرۆش و خولیای ژیانە. ئەوان ڕاستیەکانی دڵسۆزی بۆ ئایدۆلۆژیا و ڕێبەرایەتین.

دڵسۆزی بە خۆشەویستی و ئارەزووی گەیشتن لە هەموو بارودۆخێکدا ڕێگا پیشانی مرۆڤەکان دەدات. لە ئەوەو فێربوون کە بە خۆشەویستی و پەرۆشی هەموو جۆرە بەربەستێک تێدەپەڕێنرێت. ئەوان حەزیان لە بێتون نییە، بێزاریان دەکات بەڵام ناتوانێت ڕێگرییان لێ بکات. ئەوان خاکیان خۆشدەوێت، چونکە دەزانن کاتێک مرۆڤ لە خاکەکەی دوورە، دوورە لە واقیعی کۆمەڵگاکەی. بە خۆڕاگری و سۆزێکی زۆرەوە تێدەکوشن و خۆیان دەگەیەنە ئەو خاکەی کە هی خۆیانە و لەگەڵ حەقیقەتیدا دەژین.

لای ئەوان جوانترین ئەبەدی بوون و مانەوە لە کاتی شەڕەکاندایە، لە باوەش گرتنی دار و زەوی خاکەکەیانە. ئەوان درک بەوە دەکەن کە لەو ساتەدا ڕاستیەکان دەبێتە حەقیقەت و حەقیقەت بە حەقیقەت کۆتایی دێت.

خاک ڕۆحی ئەوە. ئەو دڵداری یادۆیە. هەڤاڵانی پێی دەڵێن یادۆ. یادۆ ئەفسانەیە لەسەر خاکەکەی. یادۆ بەرخۆدانە بەرامبەر ستەم، ڕاپەڕین و وەفایە بۆ خاکەکەی. هەرچەندە هەندێک پێی دەڵێن ڕێبەر، بەڵام یادۆ پاڵەوانە.

لەو خاکەدا لەدایک بووە کە هەمیشە چیرۆکی پاڵەوانەکان لێ دەبیسترێت. کوڕە قارەمانەکەی چەولیک لە ڕێگەی چیرۆکی خەیری و هارونانەوە فێری ژیان دەبێت و دەبێتە شوێنکەوتووی ئارمانجە پیرۆزە کەیان.

هەموو ترس و شکۆمەندی چیای باندوزان لە جوانیەکانیاندا شاراوەتەوە. بەهێز و ئازا و بوێرە. دوژمن لە هەر کوێیەک بێت بەردەوام لەبەرامبەریانە.

دەیەوێت وەک فیشەک بژی، دەیەوێت وەک فیشەک هیچ بەربەستێک نەناسێت

ئەم ڕۆڵەی باندوزانە هەستیارە، کاتێک گوێی لە ناو و دەنگی سەرۆک دەبێت، فرمێسک لە چاوەکانی دەڕژێت و دەڵێت: "ئێمە جارێکی تر شایستەی سەرۆک ئاپۆ نەبووین.' هەندێک جار بە دەنگی بەرز، هەندێک جار بە بێدەنگی، بەڵام دەزانن کە ڕۆژێک دێت ڕێگەیەک دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی ببێتە شایستەی سەرۆک ئاپۆ.

کاتێک وەک گروپێکی چالاکیی زستانە لە پارێزگای ئەرزرۆم لە دەرەوە بەجێدەهێڵرێت، دەڵێت: "ڕاوەستان بۆ من مردنە.' و دەڵێت، لێرە ئامانج نییە، کەواتە بچینە شوێنێک ئامانجی لێ بێت' و لەگەڵ گروپەکەی روودەکەنە ئەستەنبوڵ. کاتێک بارودۆخی چالاکییەکە هەڵدەسەنگێنێت، لەگەڵ گروپەکەیدا هەماهەنگی دەکات.

دەڵێت؛ "ئەگەر ئەوە نەبووایە، پێویستە بە هەموو شێوەیەک ئەو بەڵێنەی بە سەرۆک ئاپۆمان داوە جێبەجێ بکەین."

بە هیچ شێوەیەک ڕاوەستان لەگەڵی نەدەهاتەوە. وەستان و ژیان تەنانەت بۆ خولەکێکیش بەبێ خەبات خیانەت بوو. بڵاوبوونەوە، پشتیوانکردنی خۆی، هەڤاڵەکانی و تێکۆشان واتە قبوڵکردنی ئەبەدیەت. بۆیە قەد ڕانەوەستا.

بە زەردەخەنە گەشاوەییەکەیەوە ئاسنی ٣٠ سم لە دەستیدا نیشان دا و وتی: 'دۆزیمه‌وه‌. ڕێگایەکم دۆزیەوە کە بەرەو سەرۆک دەمانبات" هەرچەندە کەس لە هیچ تێنەگەیشت، هەروەک چۆن ئاسنەکە گەیشتە زەوی و لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا کورتتر بووەوە و لەگەورەیی ئاسنەکە تێگەیشت.

باشە شایستەیی و زانست لە ئاسندا بوو؟ نەخێر، ڕاستیترین شایستە بوون و زانست خۆشەویستی و ڕۆحی ڕێبەرایەتی بوو. ئەو خۆشەویستی و ڕۆحە، بە بەردەوامی ئەو ئاسنەی تواندەوە. کاتێک تونێلی ٨٠ مەتری تەواو بوو، تەنها پارچەیەکی ئاسنی ٢ سانتیمەتر مابووەوە. ئێستاش لەبری دیوارەکانی زیندان، ئاسمانێکی بێکۆتایی مابووەوە.

خێرا لە باوەشی گرت و ماچی کرد و هەناسەی هەڵمژی و چاوەکانی دەدرەوشایەوە. بەهۆی نەبوونی ڕێکخستن و ئامادەکاریی دەرەوە جارێکی دیکە دەستگیرکرانەوە. بەڵام قەد بێ هیوا و ڕەشبین نەبوو، گەرمی دڵی هەمیشە لە چاوەکانیدا دەدرەوشایەوە. هەمیشە هیوا و وروژاندنی خاوەندارێتی لە خاکەکەی بوونی هەبوو.

ئه‌و ووتی: "ڕاوەستان بوونی نییە، ئەمجارە هێڵێک نابێت و بە هەموو توانایەوە دەستی کرد بە گەڕان بەدوای ڕێگایەکی نوێدا. ڕاوستان، لەناوبردنی هیواکان بوو، تەسلیمبوون بوو بە دوژمن. هیوا و ئومێد هەیە، هەمیشە ڕێگایەکی نوێ هەیە. ئەو وتەیەی، ڕێگا دۆزراوەتەوە، ئومێد واقیعییە و هیچ بەربەستێکی تێدا نییە، بوو بە گەورەترین حەقیقەتی ژیان. کاتی شەڕکردن بوو لەگەڵ دوژمن. ئیتر کاتی ئەوە بوو خۆیان ئامادە بکەن و ئاوازی بۆ بڵێن.

ڕاست لە ناوەندی مانگی زێڕین بوو لە زاگرۆس. بە جۆش و خرۆشەوە ئەسپەکەی لێخوڕی، لە هەموو شوێنێک شەڕی دەکرد، لە پێشەوە بوو و چاونەترسانە بەرخودانی دەکرد.

دەیگوت، ئەمجارە مێژوو پێویستە چیرۆکی ئەو قارەمانانە بە پیتی زێڕین بنووسێت کە ماندوو نەناسانە ڕانەوەستان. لە هەر شوێنێک شەڕ هەبوو، ئەو لەوێ بوون.

لەپێناو گەیشتن بە ڕێبەرایەتی و خەونەکانی ڕێبەراتی هیچ ئاستەنگێکی لەبەردەمیدا نەبینی و قەد وازی لەم ئارمانجەی نەهێنا. وەک فیشەک خێرا و بێ بەربەست دەژیا'.

هەمیشە بە زەردەخەنە، ئیرادە و خۆشەویستی بۆ ڕێبەرایەتی یادی دەکەینەوە. بە ڕێزدارییەوە بە بیری دێنمەوە.