شەهید ئەڤین گۆیی و هەڤاڵانی لە مەخموور بە بیر هێنرانەوە
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی، شەهید ئەڤین گۆیی، میر پەروەر و عەبدولڕەحمان کزڵ کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی٢٠٢٢ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا شەهید کران، بەبیر هێنرانەوە.
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی، شەهید ئەڤین گۆیی، میر پەروەر و عەبدولڕەحمان کزڵ کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی٢٠٢٢ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا شەهید کران، بەبیر هێنرانەوە.
دانیشتوانی کەمپی شەهید ڕوستەم جودی مەخموور، شەهید ئەڤین گۆیی (ئەمین کارا)، میر پەروەر و عەبدولڕەحمان کزڵ، کە لە هێرشێکی تیرۆرستی لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا شەهید کران، بەبیر هێنرانەوە.
لە کەسایەتی سێ شەهیددا لە ناوەندی گەنجانی کەمپەکە بە گردبوونەوەی دانیشتوانی کەمپەکە بە خولەکێک بیدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ڕێبازی ئازادیی کوردستان ڕێوڕەسمی یادکردنەوەکە دەستی پێکرد. پاشان، ئیسماعیل کارا برای شەهید ئەڤین گۆیی بەناوی بنەماڵەکەیەوە قسەی کرد و ڕایگەیاند هەتا کۆتایی لەسەر ڕێگای شەهیدان درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین.
ئیسماعیل کارا هەموو شەهیدانی کوردستانی بەبیر هێنایەوە و وتی: "ڕوونکردنەوەی شەهیدان بە شێوەی ئەوان ژیان کردنە، چونکە هیچ شتێک لە شەهید پیرۆزتر نییە لە ڕوانگەی ڕێکخستنەوە. بەو بۆنەوە ئەگەر مرۆڤ بڵێ من گرێدراوی شەهیدانم، پێویستە وەک ئەوان پاک و بێ ڕیا و بەشێوەی شەهیدان بژین، ئەگەر وەها نەبێت کەسانێک سوکایەتی بە شەهیدان دەکەن و مرۆڤ بکەوێتە بێ ئاگاییەوە. بۆ ئەوەش، هەتا ئێمە بوونمان هەبێت، خۆمان بەقەرزداری شەهیدان دەزانین و درێژە بە تێکۆشانیان دەدەین. دیسان لە کەسایەتی شەهید ئەڤین دا هەموو شەهیدانی کوردستان بەبیر دەهێنمەوە و بەژنی خۆم لەبەردەمیاندا دادەنوێنم."
دوای قسەکان کورتە فیلمێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهیدانی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢شەهید ئەڤین گۆیی، شەهید میر پەروەر و شەهید عەبدوڕەحمان کزڵ و هەروەها شەهیدانی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ شەهید سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهی نمایشکرا.
یادەکە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'، 'شەهید نامرن' کۆتایی هات.