بە دیمەن

شەنگالییەکان دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

گەڕانەوەی خەڵکی شەنگال کە بەهۆی هێرشی دڕندانەی چەتەکانی داعش کۆچبەر بووبوون، بەردەوامە. ١٠٤ خێزان لە کەمپی چەم مشکۆی دهۆکەوە گەڕانەوە بۆ سەر زێدی خۆیان.

گەڕانەوەی خەڵکی شەنگال کە بەهۆی هێرشی دڕندانەی چەتەکانی داعش کۆچبەر بووبوون، بەردەوامە. کاتێک کە چەتەکانی داعش لە ٣ ی ئابی ٢٠١٤ هێرشیان کردە سەر شەنگال و گوندەکانی دەوروبەری، کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا، دەیان هەزار کەس ناچاربوون زێدی خۆیان جێبهێڵین. ١١ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژییدا تێپەڕی، شەنگالییەکان لە کەمپەکانی باشووری کوردستانەوە دەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.

١٠٤ خێزان لە کەمپی چەم مشکۆی دهۆکەوە گەڕانەوە بۆ سەر زێدی خۆیان. زۆربەیان خەڵکی دیگوری باکووری چیای شەنگالن. چاوەڕوان دەکرێت، ژمارەی کۆچبەرانی شەنگال کە لە کەمپەکانەوە دەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، بگاتە ٥٠٠ خێزان.

ئەو شەنگالیانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، بۆ گەڕانەوەیان ناوی خۆیان تۆمار دەکەن، لەلایەن پەدەکەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە.