ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە جەمال شەریک بە بۆنەی ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکم قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵ فورات (ANF) کرد.
شەریک وتی: "لە ساڵیادی ٢٥ەمینی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا بەر لە هەموو شتێک سڵاو لەرێبەر ئاپۆ دەکەم کە لەناو گۆشەگیری ٢٥ ساڵەی ئیمراڵیدا، لەناو هەلومەرجی نائاساییدا خۆڕاگری دەکات، بە بەرخودان مێژوو دەنوسێتەوە. هەروەها لە کەسایەتی هاوڕێیانماندا کە بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' لە دژیپیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئاگریان لەجەستەیان بەردا و ژیانیان لەدەستدا، هەموو شەهیدانی شۆڕشەکەمان بە رێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنمەوە.
٢٥ ساڵ واتە چارەکە سەدەیەک. ماوەیەکی کەم نییە. رێبەر ئاپۆ زۆرینەی ئەو ٢٥ ساڵەی لە زیندانی تاکەکەسیدا تێپەڕ کردووە، سەرباری ئەوەی لەم دواییەدا هەندێک هەڤاڵیان بردەلای ئەو، بەڵام لەنێوانیاندا سیستمێکی گۆشەگیری دروست کراوە، هەربۆیە زۆرینەی ژیانی خۆی، هەموو ساتێکی ژیانی خۆی بە تێکۆشان تێپەڕدەکات. لەبەر ئەوەش جارێکی دیکە سڵاو لەو بەرخودانە مێژووییە دەکەم. ٢٥ ساڵ ماوەیەکی کەم نییە. دەزانین کە لەو قۆناغەدا شۆڕشێک هاتە ئاراوە. هەروەها لە بەرامبەر شۆڕشدا، شۆڕشی پێچەوانە دەکرێن، هەوڵی تێکدانی دەدرێت. چارەکە سەدەیەک لە مێژووی گەلاندا ماوەیەکی گرنگە، کە بەرەوپێشچوونی گرنگی تێدا روودەدەن. هەربۆیە دەبێت مرۆڤەکان ئەو ٢٥ ساڵە بە ئاسایی نەبینن. دەبێت مرۆڤ سەرنج بدەنە سەر ئەو رووداوانەی لەو ماویە ئەو ٢٥ ساڵەدا روویانداوە.
رێبەر ئاپۆ لەماوەی ٢٥ ساڵدا بێ پسانەوە خۆڕاگری کرد و وایکرد شۆڕشی کوردستان بگاتە ئەم ئاستە. بارودۆخی بەدیلگیران لەبەردەم رۆڵی ئەودا نەبووەتە لەمپەر. بێگومان ئەگەر دیل نەبوایە، لەناو هەلومەرجی جیاوازدا بووایە، زۆر شتی دیکەی پێشکەش بە گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی دەکرد. بەڵام سەرباری ئەوەش لەناو هەلومەرجی هەنووکەییدا راستیەکی زۆر گرنگی بە شۆڕشی کوردستان، گەلانی ناوچەکە و مرۆڤایەتی جیهان بەخشی. پاڕادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیخوازی ژن، کە ئێوە وەک پارادایمی نوێ پێناسەی دەکەن، یەک لەو دەستکەوتانەیە کە ئافراندویەتی. ئەوە وەک سەرلەنوێ لەدایکبوونەوەیە، سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنی جیهانە بە شێوەیەکی دروست.
لەبەر ئەو هێزە نێونەتەوەییانەی پیلانگێرییان بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ ئەنجامدا ٢٥ ساڵە رێبەر ئاپۆیان کردووەتە ئامانج. لەبەر ئەوەی ئەو شتانەی ئافراندوونی بە واتای گۆڕینی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، بەڕێوەبردنی تێکۆشانە لە دژی ئەوە. لەبەر ئەوە بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی نەک هەر رێبەر ئاپۆی بەدیل گرت، لەهەمان کاتدا درێژەشی پێدەدات".
'مرۆڤایەتی خاوەنداری لە ئەندێشەکانی دەکات'
جەمال شەریک هەلومەرجی دژواری ٢٥ ساڵ دیلگرتنی بە بیرهێنایەوە و وتی، "وێڕای نەبوونی دەرفەتیش بە هێزی ئەندێشەی خۆی دەپارێزێت و بەوەش دەبێتە نمونەیەک بۆ تەواوی مرۆڤایەتی. لە ئاستی هەنوکەییدا بەرخودانی رێبەر ئاپۆ سنوورەکانی ئیمراڵی تێپەڕاندووە. تێکۆشانی گەلی کوردستان، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دژی ئەم سیستمەیە.
تێکۆسانی مرۆڤایەتی جیهان لە دژی ئەم سیستمەیە. واتە لە سنوورەکانی ئیمراڵی تێپەڕبووە، لەناو سنوورەکانی کوردستان، تورکیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان گەیشتووەتە ئاستێکێکی بەرخودان و بەرخودان تەنیا بە رێبەر ئاپۆوە قەتیس نەماوە. بە رێبەرایەتی رێبەر ئاپۆ لە لایەن تەواوی مرۆڤایەتیەوە بەڕێوەدەبرێت. نەک هەر گەلی کوردستان و کادرەکانی پەکەکە، لەهەمان کاتدا لە مرۆڤایەتی جیهاندا خاوەنداری لە ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ دەکرێت. نیشانەی دیار و بەرچاوی ئەوە ئەوەیە کە ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ ئەمرۆ بە زمانە جیاجیاکان وەردەگێڕدرێن. دەبێت مرۆڤ لەناو راستیەکی بەو جۆرەدا ٢٥ ساڵ پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی هەڵبسەنگێنێت. لە بەرامبەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی چی کرا، چی بدەستهێنرا؛ هەموو ئەوانەی بە روونی خستەبەرچاو".
جەمال شەریک بە بیریهێنایەوە کە لە ماوەی ٢٥ ساڵدا کە رێبەرایتەی بە دیل گیراوە، زۆر رێکخراو پاکتاو کراون و وتی، "بۆ نمونە دۆخی گەریلاکانی رێگەی روناکی لە پێروو بەم جۆرەیە. هەروەها لە ژێر هێرشی دژواردا ژمارەیەک زۆر بزوتنەوە کەوتنە لێواری پاکتاوبوون و هەڵوەشانەوەوە. هێشتاش هەندێک رێکخراو هەن کە لە بەرامبەر هێرشی لەو جۆرە ناتوانن خۆیان کۆبکەنەوە و بێنەوە سەرخۆیان. بەڵام لە کوردستان بەم جۆرە نەبوو. ئەوەی نەیهێشت بەم جۆرە بێت خودی رێبەر ئاپۆ بوو. لە هەر دەرفەتێکدا بۆ بەرەوپێشبردنی شۆڕش هەڵسەنگاندنی کردووە. هەر وتەیەکی وەک کاریگەری شەپۆل بە هەموو شوێنێکدا بڵاوبووەتەوە. کاریگەرییەکی بەو جۆرە دادەنێت. ئەو کاریگەرییە وایکرد کە شۆڕشی کوردستان سەرباری هەموو شتێک لە سەر پێ بوەستێت. پەکەکە وێڕای هەموو شتێک بە پێداگرییەوە تێکۆشان دەکات. هەروەها وادەکات کە ئەندێشەی رێبەرایەتی لە کوردستان، هەرێمەکە و تەواوی جیهان لە ناو گەلاندا بڵاو ببێتەوە. ئەوەشی جێبەجێی دەکات تێکۆشان و بەرخودانی رێبەر ئاپۆیە لە ناو هەلومەرجی ئیمراڵیدا. لەبەر ئەوەی ئەو دەستکەوتانەی ئافراندوونی زۆر گەورەن. ئەو دەستکەوتانەی شۆڕشی کوردستانی زیاتر بەرەو پێش بردووە. دەرفەتی خوڵقاندووە کە بە ڕێگە و رێبازی نوێی تێکۆشان ئەو تێکۆشانە دەتوانێت زیاتر بەرەوپێش ببرێت. وایکرد کە بەو رێبازە پرسە هەنووکەییەکان چارەسەر بکرێن".
جەمال شەریک ئەوەی دەستنیشان کرد کە تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بە بنەماگرتنی بەرخودانی رێبەری گەلی کورد دەتوانرێت تێکبشکێنرێت و باسی لەوەکرد کە بە بنەما وەرگرتنی بەرخودانی رێبەرایەتیش بە کردنەوە و ئەنجامدانەوە یەک بە یەکی کارەکانی رێبەرایەتی نابێت.
جەمال شەریک دەستنیشانی کرد کە بە بنەماگرتنی رێبەرایەتی بە تێگەیشتن لە ئەندێشەکانی ئەو بە جێبەجێ کردنی ئەو ئەندێشانە دەبێت و لەسەر ئەو بنەمایە لە سڵی ٢٥ەمینی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا جارێکیتر سڵاوی لە بەرخودانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.