پرسەی گەریلایەکی هەپەگە بەشێوەی جەماوەری بەسەرکرایەوە

پرسەیی گەریلای هەپەگە شەهید عەبدولرەحمان یاشا کە لەساڵی ٢٠١٨دا شەهید بوو بەردوامە. بە پێشەنگایەتی مەبیا- دەر سەردانیکردنەکە بەڕێوەچوو.

لە ١١ی ئاب ٢٠١٨دا لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە دژیی هەرێمەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتیانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیادا، گەریلاکانی هەپەگە ئیسلام ئۆزدەمیر(ئاگر ئومێد ژیرکی)، دۆغان یوزگولەچ (خەیری ئازاد)، عوسمان کلچ (عەگید زازا) و عەبدولرەحمان یاشا (سەرحەد پارتیزان) ‌‌شەهیدبوون. پرسە بۆ شەهید یاشا دانراوە و بەردەوامە. دوایی ڕاگەیاندنی ناسنامەی یاشا، لە لایەن بنەماڵەکەیەوە لە ماڵی پرسەی سیمۆکین لە ناوچەیی ڕەزانی ئامەد پرسەیان بۆ یاشا دانا. بەشێکی زۆری نوێنەر و ئەندامانی ڕێکخراوەکان و چەندین کەس سەردانی پرسەکەیان کرد.

ئەمڕۆش بە پێشەنگایەتی مەبیا- دەر، نوێنەری کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگایی مەدەنی و بەربژێرانی هاوشارەوانی دەم پارتی گەورە شاری ئامەد، ڕەزان و هەزرۆی، هاوسەرۆک و بەڕێوەبەرانی بەدەبەی ناوچەکە سەردانی پرسەکەیان کرد.

لە سەردانی پرسەکەدا بۆ شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی خولەکێک ڕێزگرتن ئەنجام درا.