سەڤەن: گەلەکەمان لە باشور پێویستە کوردستان بپارێزن و خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن

نەدیم سەڤەن: "وەک چۆن گەلەکەمان لە باشور لە قۆناغی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا خاوەندارێتییان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد، پێویستە ئێستەش هەمان هەڵوێست پیشان بدەن و بە ڕۆحی یەکێتیی نەتەوەیی بەرامبەر داگیرکەران بوەستنەوە".

 

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە، نەدیم سەڤەن، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا، سەرەتا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ و هێزە پیلانگێڕەکانی شەرمەزار کرد.

نەدیم سەڤەن، تیشتی خستە سەر هەوڵەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ یەکێتیی نەتەوەیی و گوتی: "تەڤگەرەکەشمان کەوتە هەوڵدان. لە ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٥، ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاواکردنی کۆنگرەی یەکێتیی نەتەوەیی پێشنیاری کرد مەسعود بارزانی ببێتە سەرۆک. بەڵام خیانەت و نۆکەری و سیاسەتی بەرتەسک، دانانی بەرژەوەندییەکانی بنەماڵە لەپێش سیاسەتی نەتەوەیی لە هەموو پارچەکانی کوردستان بوونە بەربەست. هێشتاش تێکۆشانمان بۆ یەکێتیی نەتەوەیی بەردەوامە. چونکە پێویستە کوردستان یەکگرتوو بێت، داگیرکەران داگیریان کرد و پارچەیان کرد. بۆ ئەوەی داگیرکەران لە کوردستان دەربکرێن، پێویستە یەکێتی نەتەوەیی بەدی بێت. بەڵام بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی تورک، تێکۆشان دژ به پارتەکانی دیکەی کوردستان، یەکێتیی نەتەوەیی بنیات نانێت. یان، بە دژایەتیکردنی پارتەکانی کوردستان بە حیساباتی دوژمن، یەکێتیی نەتەوەیی پێک نایەت. پەکەکە لە ماوەی تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی خۆیدا خاوەندارێتی لە هەموو بەهاکانی باشور کرد. ڕێبەر ئاپۆ شەو و ڕۆژ هەوڵیدا زیهنیەتی کۆیلایەتی لە باشوردا بگۆڕێت.

هاوکات لەگەڵ چەندەها کەس بۆ جڤاکی کوردستان کۆبووەوە. ئیبراهیم ئەحمەد یەکێک بوو لەوانە. وەک دەزانرێت ئیبراهیم ئەحمەد ڕۆڵێکی تایبەتی لە شۆڕشی مەبەهاددا هەبووە. ساڵی ١٩٧٥ دوای بینینی خیانەت لە بنەماڵەی بارزانی، سیاسەتێکی دیکەی پەیڕەو کرد و وەک بەهایەکی کوردستان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە دیالۆگدا بوو تا ژیانی لەدەستدا. هەروەها ئەوانەی خاوەندارێتیان لە تەرمەکەی کرد، لە ئەوروپاوە گەیاندنیانە سلێمانی، وڵاتپارێزانی دڵسۆزی تەڤگەری ئازادی بوون.

بەهەمانشێوە، بێجگە لە سیاسەتمەدارانی وەک مام جەلال و محەمەد ئەمین پێنجوێنی، چەندین ڕۆشنبیر لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دۆستایەتی و هاوڕێیەتیان پێکهێنا. ئەمە گرنگە. ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بۆ پێشکەوتنی چاندی دیموکراسی لە باشور هەنگاوی مێژووییان هاویشت".

نەدیم سەڤەن، ئاماژەی بەوە کرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە نەوەدەکاندا، ئیتر هەستی بەوە کرد، فۆرمی حکومڕانی بنەماڵەی بارزانی جڤاکی باشور لەناودەبات، بێکاری دەکات، بەهاکانی کورد و کوردستان ناهێڵێت، چاندی دیموکراسی لەناودەبات، گوتی، "بۆیە بڕیاریدا پەکەکە لە هەموو گۆڕەپانەکانی باشور کار بکات، بەڵام بەداخەوە ئەم نزیکایەتییانەی بنەماڵەی بارزانی هێشتا بەردەوامن".

نەدیم سەڤەن ڕایگەیاند، هێشتاش دەوڵەتی تورک بە پشگیری پەدەکە شەو و ڕۆژ لە ڕۆژئاوا و شەنگال و مەخمور و کەرکوک و سلێمانی و هەولێر هێرش دەکاتە سەر گەل، گوتی: " ئەوەی ڕێگەی بەم کارەی دەوڵەتی تورکدا، خودی پەدەکەیە. دەیەوێت سنوورەکانی حەلەب و موسڵ و کەرکوک ڕادەستی دەوڵەتی تورک بکاتەوە. ئەم کارە دەکەن بۆ ئەوەی چەند فلسێک لە دەوڵەتی تورک وەربگرن. گەلی کوردستان ئەمە دەزانن، بەڵام بێدەنگن، پێویستە بەرامبەر ئەمە قیامەت هەڵبگیرسێنن.

گەنجانی کوردستان پۆل پۆل ڕوو لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەن. گەنجانی کوردستان لە وڵاتانی ئەوروپا چۆن دەژین؟ ئەمە چ سیاسەتێکی قێزەونە؟ جوگرافیایەکی جوانتر و دەوڵەمەندتر لە جوگرافیای بادینان، سۆران، گەرمیان هەیە؟ لە خاکی میزۆپۆتامیاوە گەنجانیان دەنێرنە ئەوروپا. ئەمە سیاسەتی بنەماڵەی بارزانییە. بۆیە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی وڵاتپارێزیی ڕاستەقینە و چاندی دیموکراسی و هێڵی یەکێتیی نەتەوەیی و جڤاکی ئازادیخواز ئەنجام دەدرێت. پارتەکان، ڕۆشنبیران، هونەرمەندان، نوسەران لە باشور دەبێ هەموو ئەمانە ببینن. لە قۆناغی پیلانگێڕیی دژی ڕێبەرێتی لە سلێمانی، هەولێر، کەرکوک، بادینان، سۆران، ملیۆنان مرۆڤ هەستانە سەر پێ. لەو کاتەدا خاوەندارێتییەکی مەزن لە ڕێبەر ئاپۆ هەبوو. سەدان هاوڕێمان لە باشورەوە پەیوەندییان بە ڕیزەکانی تەڤگەرەکەمانەوە کرد، بوونە ڕێبەری ئێمە و گیانیان بەخت کرد. ئەمە بەهاکانی گەلی باشورمانە. هاوڕێ هەڵمەت، دیار غەریب، لەگەڵ ڕێبەرتی گەورە بووە و پەروەردەی بینی. نەک تەنیا خەڵکی باشور، نەوەک هەر خەڵکی باشور، پێشەنگایەتی هەموو گەلی کوردستانیان کرد. پێویستە گەلی باشورمان ئەم شەهیدانە بکەنە بناغە و سیمبولی خۆیان".

"چۆن بوێری ئەوەت هەیە بڵێیت، پەکەکە لە باشور دەردەکەین؟"

نەدیم سەڤەن ئاماژەی بەوە کرد لای پەکەکە چەمکی "ئەم بەشە هی منە، ئەم بەشە هی تۆیە" نییە و ڕایگەیاند، کوردستان وڵاتی پارتێک یان بنەماڵەیەک نییە، کوردستان وڵاتی کوردانە. نەدیم گوتی "لە سەرەتای دامەزراندنی پەکەکەوە دەستکەوتی زۆر لە باشور بەدەست هاتووە، شەو و ڕۆژ دەڵێن پەکەکە باشوور جێبهێڵێت، کێ دەڕوات؟ پەکەکە خاوەندارێتی لە باشور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکور وهەموو گەلی کوردستان دەکات، پەکەکە خاوەندارێتی لە پارادایمی ئازادیخوازی ژن و ئیکۆلۆژیکی ڕێبەر ئاپۆ دەکات، چۆن دەوێرن بڵێن پەکەکە لە باشور دەردەکەین؟ با سەیری ڕابردووی خۆیان بکەن، جدی بن، ئەوان جدی نین، ئێمە نامانەوێت باسی ڕابردوویان بکەین، جڤاکی ئێمە هەموو شتێک دەزانێت.

گەلی باشوورمان وەک چۆن لە قۆناغی پیلانگێڕیدا، خاوەندارێتیان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد، دەبێت ئێستە هەمان هەڵوێست نیشان بدەن. بە گیانی یەکێتیی نەتەوەیی لەگەڵ پەکەکە و گەریلا، کوردستان بپارێزن بەرامبەر بەرامبەر داگیرکەران، بە تایبەتی بەرامبەر دەوڵەتی تورک. ئەمە ڕاستیەکەیە. ئەمە بانگەوازی ئێمەیە بۆ گەنجانی کوردستان. کاتێک دەچنە وڵاتانی ئەوروپا چی دەکەن، چۆن دەژین؟ هەموو ئەمانە دەبێ ببینرێن.

لە ٢٥ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیدا بۆ ئازادی و یەکێتیی کوردستان، مەرجی سەرەکی مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. تا ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەست نەیەت، کێشەی کورد چارەسەر نابێت، خیانەت کۆتایی نایەت. ئێمە دەزانین گەلەکەمان باش ئەمە دەزانێت، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەرکی ویژدانی و ئەخلاقی لەسەر شانە. هەندێک باسی مرۆڤایەتی و یاسا دەکەن، بەڵام هێرشی وێرانکاری و کۆمەڵکوژی بەرامبەرمان هەیە. هێرشی قڕکردنی سیاسی و چاندی و جەستەیی هەیە. بۆیە ئەگەر جڤاک ئاگادار نەکرێتەوە، ڕۆشنبیران ئەرکی خۆیان جێبەجێ نەکەن، هەمووان بەردەوام تێنەکۆشن، مەترسییەکە بەردەوام دەبێت. لەسەر ئه م بناغەیە سڵاو لەو کەسانە دەکەین بەشداری شۆڕشی باشور بوون و قوربانیان داوە، بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە".