سوپای تورکی داگیرکەر ٩٤ جار بۆردومانی ئەنجامدا
سوپای تورکی داگیرکەر ٩٤ جار هەرێمەکانی پاراستنی مێدیای بۆردومان کرد.
سوپای تورکی داگیرکەر ٩٤ جار هەرێمەکانی پاراستنی مێدیای بۆردومان کرد.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەردەوامە و لەو بارەوە ئەم زانیارییەی راگەیاند:
هەرێمی زاپ
لە ٧ی ئاداردا کاتژمێر ٢٣:٠٠ داگیرکەران لە سیدا هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان کە لە سەنگەرەکانی بەرخوداندان. هێزەکانمان خۆیان لەو هێرشانە پاراست و داگیرکەرێکیان بە سزا گەیاند.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قەدەغەکراو:
لە ٧ی ئاداردا سەنگەرەکانی بەرخودانی هێزەکانمان لە سیدا یەک جار بە چەکی قەدەغە بۆردومان کرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
لە ٧ی ئاداردا گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێی مەتینا، شاخی شەهید کامورانی خواکورک، گۆڕەپانەکانی شاخی شەهید حەقی و دەوروبەری چەمی لۆلان و سەنگەرەکانمان لە چەمچۆ و سیدا ٩٣ جار بۆردومان کران".
هـ . ب