سزای ٣ سال زیندان بەسەر هۆزان جانێدا سەپێنرا

سێیەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەدرنە، سزای ٣ ساڵ و مانگێک و ١٥ رۆژ زیندانی بەسەر هونەرمەدنی کورد هۆزان جانێدا سەپاند.

بە بیانوی ئەندامێتی رێکخستن و بانگەشە بۆ رێکخستن و هاوکاریکردنی رێکخستن سکاڵا لەدژی هونەرمەند جانێ تۆمارکرابوو.

دانیشتنی دادگاییکردنی هۆزان جانێ لە سێیەمین دادگای سزا قورسەژانی ئەدرنە ئەنجامدرا.

هۆزان جانێ بەشداری لە دانیشتنی دادگادا نەکرد و پارێزەرەکانی ئامادە بوون.

داواکاری گشتی دۆسیەکەی پێشکەشی دادوەر کرد، بەڵام هیچ بەڵگەیەک لەسەر هۆزان جانێ نەبوو.

داواکاری گشتی، داوای کرد، بە بیانوی بانگەشە بۆ رێکخستن و نوسینەکانی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و کلیپەکانی، هۆزان جانێ سزابدرێت.

پارێزەران رایانگەیاند، موەکیلەکەیان هیچ تاوانێکی ئەنجام نەداوە و نووسین و کلیپەکانی هەمووی لە چوارچێوەی کاری هونەریدا ئەنجامداوە.

دواتر سێیەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەدرنە، سزای ٣ ساڵ و مانگێک و ١٥ رۆژ زیندانی بەسەر هونەرمەدنی کورد هۆزان جانێدا سەپاند.

ف.ق