تاڵانکردنی سرووشتی جودی بەردەوامە

لە ساڵی پارەوە، بڕینەوەی دارەکان لە گوندی حەسنا لە چیای جودی بەردەوامە.

بڕینەوەی دارەکان لەلایەن جەردەوانەکان و بە پاراستنی سەربازانی داگیرکەری تورک لە هەرێمەکانی بەستا و گابار و جودی لە شەرناخ بەردەوامە. سەرەڕای بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، ئەو دارانەی تازە شین دەبنەوە دەبڕدرێن. هەروەها لە گوندی حەسنا بڕینەوەی دارەکان دەستیپێکردووە، کە گوندێکی ئاشوریە لە لێوارەکانی چیای جودی. لە وێنەکاندا دەرکەوتووە، ئەو دارانەی تازە گەڵا دەکەن، دەبڕدرێنەوە و بە تراکتۆر باردەکرێن.