تاژێ: پێویستە پەدەکە و بارزانی لەسەر تاوانی جینۆسایدی ئیزدییەکان دادگایی بکرێن
تاژێ پشتگیری لە سکاڵاکەی ڕێکخراوی سندوقی قوربانیانی کوردستان دەکات کە داوای کردووە پێویستە بنەماڵەی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بە تاوانی جینۆساید دادگایی بکرێن.
تاژێ پشتگیری لە سکاڵاکەی ڕێکخراوی سندوقی قوربانیانی کوردستان دەکات کە داوای کردووە پێویستە بنەماڵەی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بە تاوانی جینۆساید دادگایی بکرێن.
ڕێکخراوی قوربانیانی کوردستان لە دادگای فیدراڵی ئەمریکا لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ سکاڵای لەسەر مەسرور بارزانی و نەوەکانی لەسەر ٢٥ تۆمەتی 'کوشتن، ساختەکردن، ڕفاندن، جینۆساید، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، ئەشکەنجەدانی هاووڵاتییەکی ئەمریکی' تۆمار کردووە، بەپێی یاسا، دوورخستنەوەی هاووڵاتیان لە ئەرک، مڵک و ماڵی خۆیان، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، بازرگانیکردن لەگەڵ تاک، گروپ و ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان. لەسەر سکاڵای ڕێکخراوەکە، دادگای فیدراڵی ئەمەریکا لە ١٥ی شوباتدا بڕیارێکی لەسەر مەسرور بارزانی بڵاو کردەوە و مۆڵەتی ٢١ ڕۆژی پێدا بۆ وەڵامدانەوەی ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەیان کراوە. لە کۆتایی بڕیارەکەدا هاتووە کە ئەگەر تا کۆتایی وادەی دیاریکراو وەڵام نەدرایەوە، ئەوا ڕێکاری یاسایی دەخرێتە بواری جێبەجێ بوونەوە.
پەیوەندیدار بەم سکاڵایەوە تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی بە نامەیەک پاڵپشتی خۆی لە ڕێکخراوی سندوقی قوربانیانی کوردستانی نیشاندا و هەروەها داوای کرد بنەماڵەی بارزانی لەسەر تاوانی کۆمەڵکوژی دژی گەلی ئێزدی شەنگال دادگایی بکرێن.
داواکارییەکەی تاژێ بەم شێوەیەیە:
"دوای فەرمانی ۳ی مانگی ٨ی ۲۰۱٤ ساڵی ٢٠١٦ تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ)مان دامەزراند". ڕێکخراوی سندوقی قوربانیانی کوردستان سکاڵای لەسەر نەوەکانی بارزانی بە ٢٥ تۆمەت کە یەکێکیان کۆمەڵکوژییە، ئاراستەی دادگای فیدراڵی ئەمەریکا کردووە. ئێمە پێش هەموو شتێ پرسی دادگایی کردنی پەدەکە لەسەر تاوانەکانی دژ بە کۆمەڵگای ئێزدی، ژنانی ئێزدی، زۆر بە گرنگ و کاریگەر دەبینین.
ئێمە کۆمەڵگای ئێزدی لە مێژووماندا ڕووبەڕووی ٧٤ فەرمان کراوینەتەو. دوا فەرمان لە ۳ی مانگی ٨ی ۲۰۱٤دا لەلایەن دوژمنی مرۆڤایەتی داعش و هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەم فەرمانە بە هەزاران کەس لە گەلەکەمان کۆمەڵکوژ کران، ڕفێنران، نزیکەی ٧ هەزار ژن و منداڵمان لەلایەن داعشەوە ڕفێنران. تا ئێستا ٨٧ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە، قوبە و شوێنە پیرۆزەکانمان تەقێنراونەوە. پەدەکە خیانەتێکی مێژوویی لە بەڕامبەر کۆمەڵگاکەمان کرد. ١٢ هەزار پێشمەرگەی پەدەکە لە ناوچەکە هەبوون کە گوایە شەنگال دەپارێزن، بەڵام کاتێک هێرش کڕا، بەبێ ئەوەی یەک تەقەش بکەن، هەڵاتن و شەنگالیان ڕادەستی داعش کرد. ئەمڕۆ بۆ ئەوەی پەدەکە بەرپرسیارێتی تاوانەکانیان لە ئەستۆ نەمێنێ، ڕۆژانە پڕوپاگەندەی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە و دەڵێن، شەنگالمان ڕزگار کرد، لە شەنگال ٥٠٠ شەهیدمان داوە.’ هەموو جیهان دەزانێت کێ خیانەتی لە کۆمەڵگەی ئێزدیمان کردووە و کێ ڕزگاری کردووە ئێمە بە چاوی خۆمان بینیمان کە چۆن پەدەکە خیانەتی لە کۆمەڵگاکەمان کرد. ئێمە خۆمان شاهیدی فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ بووین. ئێمە دەڵێین ئەگەر پارتی ٥٠٠ شەهیدی دابێت، شوێنی ناشتنیان لە کوێیە و ناویان کامەیە؟ هەموو کەس ئەم ڕاستیانە لە سەرشەنگال دەزانن، لە منداڵی ٧ ساڵەوە تا تەمەنی ٧٠ ساڵە ئاگاداری هەموو شتێکن. ئەوانەی گیانیان بەخت کرد لە پێناو ئەم گەلە منداڵی ئەم کۆمەڵگایە بوون. سەدان شەهیدمان داوە.
کەچی پەدەکە لە سەر هەبوونی ئێمە ڕۆژانە سەرقاڵی بازرگانی گڵاوە. ئەمەش دژی ئەخلاقی مرۆڤە و دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. دیسان بە هۆی هاوکاریی پەدەکەوە لەگەڵ دەوڵەتی تورک، دەیان جار هێرشی کراوەتە سەر شەنگال و پێشەنگەکانمانی کردووەتە ئامانج. هەرچەند پەدەکە خۆی بە حیزبی دیموکراتی کوردستان ناودەبات، بەڵام ڕاستییەکە پێچەوانەیە و هیچ دیموکرات نییە. ساڵانێکە پەدەکە بە عەقڵیەتی پاوانخوازانەی خۆی و بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆی درێژە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا و داعش دەدات. لەم دواییانەدا هاوسەری ئەبوبەکر بەغدادی دانی بەوەدانا کە چۆن پەدەکە هاوکاریانی کردووە.
ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی لەوباوەڕەداین، بۆ ئەوەی ڕاستییەکان ڕوون ببنەوە و دادپەروەری جێگەی خۆی بگرێتەوە، ئامادەین فایل و ڕاپۆرتە پێویستەکانی پەیوەست بە کۆمەڵکوژی ساڵی ۲۰۱٤ بخەینە بەردەم ئێوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان. ئێمە دەڵێین کاتی دادپەروەرییە، لەسەرئەم بنەمایە داواکارییەکانمان وەها ئاراستە دەکەێن :
١- با گروپە سەربەخۆکان سەردانی عێراق و بەتایبەتیش سەردانی شەنگال بکەن لە نزیکەوە.
٢- پەدەکە لەسەر تاوان و خیانەتەکەی ۳ی مانگی ٨ی ۲۰۱٤ بەرامبەر کۆمەڵگەی ئێزدی دادگایی بکرێت.