تەرمەکانی بال و ئۆلچای بە خاکسپێردران
دەلیل بال و ئیسلام ئۆلچای، کە لە هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باگۆک شەهید بوون، لە ئامەد و نسێبین بەخاک سپێردران.
دەلیل بال و ئیسلام ئۆلچای، کە لە هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باگۆک شەهید بوون، لە ئامەد و نسێبین بەخاک سپێردران.
تەرمی گەیلاکانی ئازادی کوردستان دەلیل بال و ئیسلام ئۆلچای کە لە هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باگۆک لە ٢٧ی کانونی یەکەم شەهیدبوون، دوای پشکنینی دی ئێن ئەی رادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە.
تەرمەکانی ئەو دوو شەهیدە، کە لە بەشی توێکاری نەخۆشخانەی پەروەردە و فێرکاری مێردین راگیرابوون، درەنگانی شەوی رابردوو رادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە. تەرمی ئۆڵچای رەوانەی ئامەد کرا، تا لەوێ بە خاکبسپێردرێت.
تەرمی دەلیل بال لەلایەن کەسوکارەکەیەوە وەرگیرایەوە و برایەوە بۆ ناوچەی نسێبین. خزم و کەسوکاری ئیسلام بال تەرمەکەیان لە ژێر گەمارۆی توندی ژمارەیەکی زۆر پۆلیسدا بردە گۆڕستانی مۆهریسی ناوچەکە و بە مەراسیمێک کە تەنیا رێگە بە بنەماڵەکەیدرا بەشداربن، تەرمەکە بەخاکسپێردرا.
تەرمەکەی دیکە کە نەناسراوەتەوە و لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە وەک لوقمان محەمەد ناسنامەکەی راگەیەندراوە، تائێستا لە بەشی توێکاری نەخۆشخانەی مێردینە.
هاوکات تەرمی شەهید ئۆلچای گواسترایەوە بۆ گوندی مەرمەری ناوچەی سوری ئامەد. لەکاتی گەیشتنی تەرمەکە بۆ ئەو گوندە بەسەدان سەرباز دەوری گوندەکە و گۆڕستانەکەیان گرت و دوای بەڕێوەچوونی کاروبارە ئایینیەکان لە مزگەوتی گوندەکە، تەرمی ئۆلچای لە نیوەشەودا و بە مەراسیمێکی جەماوەری بە خاکسپێردرا.
هـ . ب