تەرمی فەرماندە پیر چەکۆ بەخاکدەسپێردرێت
تەرمی فەرماندەی یەبەشە پیر چەکۆ کە دوێنێ لە هێرشی فڕۆکە بێبڕۆکەوانە هێرشبەرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید بوو، بە خاک دەسپێردرێت.
تەرمی فەرماندەی یەبەشە پیر چەکۆ کە دوێنێ لە هێرشی فڕۆکە بێبڕۆکەوانە هێرشبەرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید بوو، بە خاک دەسپێردرێت.
تەرمی فەرماندەی یەبەشە پیر چەکۆ لە نەخۆشخانەی شەهیدانی خانەسۆر وەرگیرایەوە و بە کاروانێکی دەیان ئۆتۆمبێلی بەرەو ماڵەکەی گواسترایەوە.
تەرمەکە دوای مەراسیمی ئایینی ئێزدی لە ماڵەکەوە بەرەو مەزارگەی شەهیدانی شەهید دڵگەش و بەرخودان دەگوازرێتەوە.
لە مەرازگەکەش بە رێورەسمی سەربازی بە خاک دەسپێردرێت.
دوێنێ بە شەو تەرمی فەرماندەی یەبەشە ئاگر جەفری کە لەگەڵ پیر چەکۆ شەهید ببوو، بە بەشداربوونی سەدان کەس لە گۆڕستانی شێخشمس لە تەنیشت شەهید حەجی برایەوە بە خاکسپێردرابوو.
هـ . ب