تەرمی گەریلاکانی هەپەگە گۆکاڵپ و ئەیهان ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە

گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دیلان گۆکاڵپ و ڤیدات ئەیهان لە شەڕی دەشتاییەکانی لیچە شەهیدبوون، تەرمی هەردووکیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە و گوزرانەوە بۆ زێدی خۆیان.

لە ٣ ی حوزەیران شەڕی دەشتاییەکانی مەزەرکین حەمزە و ئەنتیخانە لە گوندەکانی بارای لیجە لە ئامەد، شەڕ لە نێوان گەریلاکانی هەپەگە و سەربازانی تورک ڕوویدا، بەهۆیەوە گەریلای هەپەگە ڤیدات ئەیهان (مەحسون هێشتی) و دیلان گۆکاڵپ (زین ئامەد) و گەریلایەکی تری هەپەگە کە ناوی نەزانراوە شەهید بوون. تەرمی شەهیدەکان گەیەنرایە پزیشکی دادوەری ئامەد.

بنەماڵەی گەریلاکان لە بەیانی زووەوە هاتنە پزیشکی دادوەری بەمەبەستی ناسینەوەی تەرمەکان، پاش ناسینەوەیان، تەمی ئەیهان گوازرایەوە بۆ گوندی هێشتی لە سێرت و تەرمی گۆکاڵپ گوازرایەوە بۆ شارۆچکەی بسمیل.

تەرمی سێیەمین گەریلای نەناسراوی هەپەگە لە دامەزراوەی پزیشکی دادوەری مایەوە.