تەرمی گەریلای هەپەگە فرات گیزلەنچ لە فارقین بەخاک سپێردرا

تەرمی گەریلای هەپەگە فرات گیزلەنچ، کە لە هێرشی ئاسمانی سوپای تورکیای داگیرکەردا شەهید بوو، لە فارقین بەخاک سپێردرا.

فرات گیزلنچ (سیدار فارقین) گەریلای هەپەگە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە رۆژانی ١٤-١٥ی تشرینی یەکەمدا لە شرنەخ دا شەهید بوو. تەرمەکەى لەلایەن بنەماڵەکەیەوە لە ناوچەی فارقین-ی ئامەد بەخاکسپێردرا.

بنەماڵەی گیزلنچ دوێنێ لە دوای ئەوەى ئاگاداربوونەوەیان لەوەى، کە رۆڵەکەیان شەهید بووە بۆ وەرگرتنەوەى تەرمی رۆڵەکەیان چوونە شاری شرنەخ و سەردانی داواکاری گشتییان لە شرنەخ کرد.

دوای ئەوەی داواکاری گشتی رەزامەندیی پێدان، بنەماڵەکەی بۆ دەستنیشانکردنی تەرمەکە چوونە نەخۆشخانەی حکومیی شرنەخ و دوای ئەوەی بنەماڵەکەى تەرمەکەیان دەستنیشان کرد، تەرمەکە ڕادەستی بنەماڵەکەى کرایەوە.

دوای ئەوەى بنەماڵەکە تەرمەکەیان وەرگرتەوە بۆ بە خاکسپاردنی تەرمەکە بەرەو ناوچەی فارقین بەڕێکەوتن. بنەماڵەکە ئێوارە  گەیشتنە فارقین و لە مزگەوتی حافیز هۆجا لە گەڕەکی قولفای فارقین لە ژێر گەمارۆی پۆلیسدا ئەرکی ئاینییان جێبەجێ کرد و پاشان لە ژێر گەمارۆی پۆلیسدا تەرمەکەیان بردە گۆڕستانی گەڕەکی قولفا.

ئەندامانی خێزان و سەدان کەس بەشداری مەراسیمی بە خاکسپاردنەکە بوون. تەرمی گیزلەنچ لەژێر گەمارۆی پۆلیس و زرێپۆشدا بەخاک سپێردرا.

ژ.ت