تەرمی گەریلای یەژاستار سوڵتان داغ لە مێردین بەخاکسپێردرا

تەرمی گەریلای یەژاستار سوڵتان داغ کە لە هەرێمی ماوا لە شەڕێکدا دژی سوپای داگیرکەری تورک شەهید بوو، لە گوندی شێخ مەحمودی ناوچەی مەهسێرتی مێردین بەخاکسپێردرا.

شەهیدی یەژاستار سوڵتان داغ

گەریلای یەژاستار سوڵتان داغ کە لە ئۆپەراسیۆنی ١٨ ی حوزەیران لە دەشتایی گوندی خربێکوری هەرێمی ماوا دەستی پێ کرد و ٢٢ ی حوزەیران لە دەشتاییەکانی ناوچەی کەرجەوس بڵاوبووییەوە، شەهید بوو. تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی پەروەردە و لێکۆڵینەوەی ئێلح وەرگیرایەوە.

بنەماڵەکەی بۆ وەرگرتنی تەرمەکە سەردانی داواکاری گشتیان کرد، پاشان تەرمەکەیان وەرگرتەوە و گەڕانەوە بۆ گوندی شێخ مەحمودی ناوچەی مەهسێرتی مێردین بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید.

تەرمی گەریلای یەژاستار سوڵتان داغ بە بەشداری پەرلەمانتاری مێردین ساڵیحە ئایدەنیز و چەندین کەس لە گوندەکەی بەخاکسپێردرا.