تەرمی هاوسەرۆکی رێکخستنی هەدەپەی بازارجخ بەخاکسپێردرا

تەرمی ئەرداڵ ئیپەر هاوسەرۆکی هەدەپەی بازارجخ کە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا، بەخاکسپێردرا.

ئەرداڵ ئیپەر هاوسەرۆکی رێکخستنی هەدەپەی بازارجخی مەرەش بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا. تەرمی ئیپەر لە گۆڕستانی تۆرۆلەری گەڕەکی کزرلی بازارجخی مەرەش بەخاکسپێردرا. ژمارەیەک پەرلەمانتار و ئەندامانی هەدەپە و خانەوادەکەی و دۆستانی بەشداریان لە رێورەسمی بەخاکسپاردنیدا کرد.

لەگەڵ ئەوەی بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتبوو، لە رۆژی یەکەمی کارەساتەوە لە ناوەندی هەماهەنگی بازارجخ کاری دەکرد و لە ٨ی ئازاردا جەڵتەی دڵ لێیدا.

لە رێورەسمی بەخاکسپاردنیدا، زەینەب ئۆزەن هاوسەرۆکی هەدەپە قسەی کرد و وتی، " لە یەکەم رۆژی بومەلەرزەکەوە ئیپەر لە ناوەندی هەماهەنگی قەیراندا کاری کرد. هاوکاری هاوڵاتیانی کرد، بارهەڵگرانی هاوکاری دادەگرت. سەردانی گوندەکانی کرد. بۆ گەلەکەمان ئازار و رەنجێکی زۆری بینی. ئێمە دەمانەوێت گەردنمان ئازا بکات. گەردنیشی ئازا بێت."

دواتر سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئیپەر کرا و پرسەی بۆ دانرا.

ف.ق