تەرمی 'شەهید دکتۆر سەبری تۆپراک' ڕەوانەی زێدی خۆی دەکرێتەوە

دوای ئەوەی رۆژی پێنج شەممەی رابردوو لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا لە بەردەم چێشتخانەیەک لە سلێمانی شەهید کرا، ئەمرۆ تەرمی د.عەبدولقادر سەبری تۆپراک وەرگیرایەوە، بۆ ئەوە رەوانەی زێدی خۆی، بەدلیسی باکووری کوردستان بکرێتەوە.

شەهید دکتۆر عەبدولقادر سەبری تۆپراک، کە دوانیوەڕۆی ڕۆژی 29-2-2024 لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا شەهیدکرا، تەرمەکەی لەو ڕۆژەوە تا ئێستا لە پزیشکی دادی سلێمانی مابوویەوە و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە و لە مەراسیمێکدا ڕەوانەی زێدی خۆی لە ناوچەی بەدلیسی باکوری کوردستان دەکرێتەوە.

 دکتۆر عەبدولقادر سەبری تۆپراک، خەڵکی بەدلیسی باکووری کوردستانە، ئەندامی هەدەپە بووە و بە هۆی کێشەی سیاسییەوە ماوەی ١٢ ساڵ بوو ڕووی لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان کردبوو.

د. سەبری تۆپراک لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی کاری دەکرد، چەندین جار لەلایەن میتی تورکەوە هەڕەشەی لێ کراوە، دواجار لە 29_2_2024دا لە بەردەم چێشتخانەی وەستا حەسەن لە شاری سلێمانی درایە تەقەی لێکرا و شەهید بوو.

بریارە هاوڕێ و کەسوکارەکانی سەبارەت بەو تیرۆرە و هەروەها مەراسیمی ناردنەوەی تەرمی شەهید د. عەبدولقادر سەبری تۆپراک کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجام بدەن.

هـ . ب