تەرمی شەهید مەنسور کەریمیان بە مەراسیمێک بەرەو رۆژهەڵات بەڕێکرا
تەرمی سیناماکار، شەهید مەنسور کەریمیان ئەمرۆ لە شاری سلێمانی بە مەراسیمێکی جەماوەری بەرەو شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێکرا.
تەرمی سیناماکار، شەهید مەنسور کەریمیان ئەمرۆ لە شاری سلێمانی بە مەراسیمێکی جەماوەری بەرەو شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێکرا.
ئەمرۆ لە شاری سلێمانی تەرمی دەرهێنەری سینەما، مەنسور کەریمیان کە لە ٢٣ی کانونی یەکەم/ دیسەمبر لە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شاری قامیشلۆ شەهیدببوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری بەرەو شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێکرا.
لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان، رۆشنبیران، ئەندامانی رێکخراوەکان و حزبەکانی باشووری کوردستان، هەروەها ئەندامانی بنەماڵەی شەهید ئامادەبوون. مەراسیمەکە کاتژمێر ١٠:٠٠ لە بینای سینەما سالم لە شاری سلێمانی بە خولەکێک بێدەنگی دەستیپێکرد.
لە مەراسیمەکەدا وتار و هەڵبەست پێشکەشکران، کە تیایاندا ئاماژە بە رۆحی هونەری شەهید مەنسور کەریمیان کرا، هەروەها بە نوێنەرایەتی بنەماڵەی کەریمیان، سەید یونس کەریمیان وتەیەکی پێشکەش کرد و دواتر هۆنراوەیەکی لەبارەی برا شەهیدەکەیەوە خوێندەوە و سەرەخۆشی لە هەموو هاوڕێ و هاوخەباتانی مەنسور کەریمیان لە رۆژئاوا، باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان کرد.
لە مەراسیمەکەدا بێ پسانەوە دروشمەکانی وەک "شەهید نامرن"، "مەنسور نامرێت" و "فاشیست ئەردۆغان" وترانەوە.
دوای پێشکەشکردنی وتەکان تەرمی هونەرمەندی سینەماکار شەهید مەنسور مەریمیان بە کاروانێکی ئۆتۆمبێک بەرەو شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێکرا.
هـ . ب