تەرمی بورهان سەعید کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکرا، بەخاکسپێردرا

تەرمی بورهان سەعید کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکرا، لە گۆڕستانی سەیوانی دوو لە سلێمانی بەخاکسپێردرا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی هەرمێلەی ناوچەی چوارتا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج، بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی شەهیدبوون. شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە ناوی بورهان سەعیدە و خەڵکی گوندی چەمەکی ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی بوو. دوو کەسەکەی تر باوک و کوڕ بوون.

تەرمی بورهان سەعید لەلایەن بنەماڵەکەیەوە لە پزیشکی دادوەری سلێمانی وەرگیرا و لە گۆڕستانی سەیوانی دوو لە سلێمانی بەخاکسپێردرا.

تەرمی باوک و کوڕەکە لە ناوچەی چوارتا بەخاک دەسپێردرێت.