تەرمی ئاراسان بە مەراسیمێک بەرەو قەندیل بەڕێکرا
تەرمی ئەندامی رێکخراوی کرێکارانی مێزۆپۆتامیا حسێن ئاراسان کە ٩ی حوزەیران لە سلێمانی لە ئەنجامی هێرشێکی میتدا شەهیدبوو، بە مەراسیمێک بەرەو قەندیل بەڕێکرا.
تەرمی ئەندامی رێکخراوی کرێکارانی مێزۆپۆتامیا حسێن ئاراسان کە ٩ی حوزەیران لە سلێمانی لە ئەنجامی هێرشێکی میتدا شەهیدبوو، بە مەراسیمێک بەرەو قەندیل بەڕێکرا.
تەرمی حسێن ئاراسان لە پزیشکی دادی سلێمانیەوە بە بەشداری سەدان کەس و بە وتنەوەی دروشم وەرگیریەوە و بەمەبەستی ئەنجامدانی مەراسیم گواسترایەوە بۆ مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی.
دوای گەیشتنی تەرمەکە بە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لەوێ مەراسیمێک سازکرا.
لە سەر ناوی رێکخراوەکە موسا خالید وتەیەکی پێشکەش کرد و سەرنجی بۆ سەر تیرۆرەکانی دەوڵەتی تورک راکێشا. موسا خالید وتی، ئەوان پەنابەری سیاسین و رەخنەی لە میدیاکانی نزیک لە پەکەکە گرت کە ئەوان دەکەنە ئامانج و وتی، "ئێمە پەنابەری سیاسین، سیاسەت دەکەین. دەبێت دەستبەجێ بکوژان بدۆزرێنەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".
دواتریش لەسەر ناوی کەنەکە د. شێرکۆ حەمەئەمین قسەی کرد و هێرشەکەی شەرمەزار کرد و داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان و دەسەڵات کرد کە بکوژان بدۆزنەوە و بەر بە هێرشی لەم جۆرە بگرن.
بێ پسانەوە دروشمی 'شەهید نامرن' و 'تۆڵەسەندەوە' دەوترایەوە.
دوای مەراسیمەکە تەرمی شەهید بە کەژاوەیەکی دەیان ئۆتۆمبێلی بە دروشمی 'شەهید نامرن' بەرەو قەندیل بەڕێکرا.
هـ . ب