تەڤگەری ئازادی: دەبێت تیرۆری دەوڵەتی تورک لە باشوری کورستان ڕابگیرێت

تەڤگەری ئازادی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هەڤاڵانی حوسێن ئاراسان دەکات، هەروەها ڕایدەگەینێت "دەبێت تیرۆری دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان ڕابگیرێت".

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادی دەربارەی کوشتنی ئەندامی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، حوسێن ئاراسان، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

لەسەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "حوسێن ئاراسان ھاوڵاتی باکوری کوردستانەو ساڵانێکە وەک پەنابەر لەباشوری کوردستان جێگیر بووە".

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکدا هاتووە: "جێی داخە تائێستا ھێزە ئەمنییەکان لەبەرامبەر خوێنی کوردانی ئازادییخواز و پەنابەر زۆر خەمساردانە ھەڵسوکەوت ئەکەن، ئەو دۆخە نائاسایشیە لەشارەکانی باشوری کوردستان نیشانەی ئەو پەڕی نابەرپرسیاریی نیشتیمانیی و نا ئەخلاقیی مرۆڤایەتیی و کوردبوونە، دەبوو ھیچ کات ئەخلاقی کۆمەڵایەتیی و کورد بوونمان رێگەی نەدایە لەژێر دەسەڵاتی ئەم حکومەتەدا بەو شێوەیە ھێرش بکرێتە سەر کەسانێک کەلەبەر کوردبوون و بیروڕای ئازادیان پەنایان بۆ خزم و کەسی خۆیان ھێناوە.

بێدەنگیی و بێ ھەڵوێستیی لایەنی سیاسیی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوەیەکگرتوەکان لەو بارەیەوە نیشانەی داڕمانی ئەخلاقی سیاسیی و مرۆڤایەتییە؛ بۆیە داوا لەکەسایەتیەئازادییخوازەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین رۆڵی خۆیان ببینن بۆئەوەی رێگریی بکەین لە تیرۆری دەوڵەتی فاشستی تورک لەباشووری کوردستاندا.

لێرەوە سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەس و کار و ھاورێیانی شەھید حسێن ئاراسان دەکەین و داوای لێبوردن دەکەین کە باشوری وڵات شوێنێکی ئارام نەبوو بۆ ئێوەی کوردی ئازاد".