تەڤگەری ئازادی: دەوڵەتی عێراق بەرپرسیارە لە خوێنی رۆڵەکانی ئێزدییان

تەڤگەری ئازدی لەسەر هێرشەکەی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانى پاراستنى شنگال ڕاگەیەنراوێکى بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند،”تیرۆری دەوڵەتی” دەوڵەتی فاشستی ئاکەپە و مەھەپەی دژ بە کوردو گەلانی ئازادی خواز بەردەوامە و ھەر رۆژەی تاوانێک ئەنجام دەدات”.

لە ڕاگەیەنراوەکەیدا تەڤگەری ئازدیدا هاتووە”شەھادەتی ھەردوو فەرماندەی یەبەشە سعید علی بەدەل ناسراو بەپیر چەکۆ ـ خەیری خدر خەلەف ناسراو بە ئاگر جەعفەر ـ لەلایەن فرۆکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە  تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی و پێشێلکاریەکی ئاشکرایە بۆ سەر سەروەری و ئاسایشی گەلانی عێراق بەگشتی و گەلی ئێزدی بەتایبەتی، ئەوە بۆ چەندەمین جارە لەرێگەی چڵکاو خۆر و کۆیلە سیخورەکانیانەوە رۆڵە کانی ئێزدی لەشەنگال دەکانە ئامانج”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوھێرشەی فاشیزمی دەوڵەتی تورک لەکاتێکدایە کە شەنگال و ئێزدیەکان بریاریان داوە خۆیان بەرێوەبەرو پارێزەری خۆیان بن و بەئاشتەوای لەگەڵ تەواوی پێکھاتەکان بژین وە بەھیچ جۆرێک لەو بریارە پاشەکشەو سازش ناکەن، ئیدی نابنەوە کۆیلەی ئەو دەسەڵاتە ملھورو خۆفرۆشانەی  لەکاتی ھێرشی داعشدا جێیان ھێشتن و بەھەزاران ژن و منداڵی ئێزدیان تێدا کۆمەڵکوژکرد.

تەڤگەری ئازادی جەختیکردوەتەوە، ئەو ھێرشانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر ھەر تاک و گروپ و ھێزێکی ئازادیخواز و خاوەن ئیرادەیە، ھیرشە بۆسەر پرۆژەی چارەسەری و پێکەوەژیان لەعێراق و سوریا و تەواوی ناوچەکە ھێرش بوو بۆسەر کۆنگرەی کۆڕبەندی “چارەسەریی کێشەکانی عێراق لەنەتەوەی دیموکراتیکدا” کەلەشەنگالی ئازاد لە ٢/٢٥ بەرێوەچوو بەئامادەبوونی ٤٥٠ ئەکادیمی و سیاسەت مەدار و رۆشنبیران لەھەموو شارو شارۆچکەو پێکھاتەکانی عێراق.

لەبەشێکى دیکەى ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە”ئەو ھەنگاو  پێشکەوتنانە فاشستەکان و ھاوکارەکانی توشی ھێستریاکردووە و بەوکارەچەپەڵەیان بۆنیشاندانی ڕەدکردنەوەی  پرۆژەی چارەسەری و پێکەوەژیان لەچوارچێوەی نەتەوەی دیموکراتیک” ئەو تیرۆرەیان ئەنجامدا بەو کردەوە چەپەڵەیان برینی سارێژ نەبووی ئێزدیەکانیان تازەکردەوە و زیهنیەتی چەپەڵی خۆشیان بەیانکرد، بۆیە پێویستە ئەو کردەوە تیرۆریستیەی فاشیزمی دەوڵەتی تورک بەتوندی لەلایەن ھێزە ئازادیخوازەکانەوە وەڵام بدرێتەوە ئەویش بەتێکۆشانی دیموکراتی و تێپەراندنی زھنیەتی دەسەڵات گەراو نەتەوەگەرایی دەبێت لەناوچەکەدا، لەلایەکی دی دەوڵەتی عێراق بەرپرسیارە لە خوێنی رۆڵەکانی بەتایبەت ئەو ئێزدیانەی سەنگەری بەرگریان چۆڵ نەکرد و بەھەزاران شەھیدیان دا لەئازادکردن و پاراستنی شەنگالدا لەدەستی تیرۆرستانی داعش و ھاوکارەکانیان”.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا تەڤگەری ئازادی ئەوەى خستووەتەڕوون ئەم دەستەڕەشەی دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانیان هەمان دەستی ڕەشی داعشیە ئەو ھێزانەن کە ھاوکارو پشتیوانی داعش بوون ئێستاش ھەر کەس و ھێزێک چالاک بووبێت دژ بەداعش بەو شێوەیە دەکرێنە ئامانج بۆ ئەوەش نمونە زۆرن لەشەھادەتی مام زەکی شەنگالی تا شەھادەتی پیرچەکو و شەھید ئاگر شاهیدی ئەو ڕاستیەن.

ف.ق