تەڤگەری ئازادی: گەلی کورد و مرۆڤدۆستان ڕۆژێکی خەمگین و بەئازار بەڕێدەکەن

تەڤگەری ئازادی داوای کۆکردنەوەی هاوکاری لە خەڵکی باشوری کوردستان دەکات بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان.

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە بارەی بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا دەڵێت، گەلی کورد و مرۆڤدۆستان ڕۆژێکی خەمگین و بەئازار بەڕێدەکەن.

تەڤگەر ئاماژەی بەوەکردووە، پەرۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان بۆ قوربانیان و زامدارانی کارەساتی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و شارەکانی باکوری سوریا و رۆژئاوای کوردستان رادەگەیەنیین.

ئاماژەی بەوەشکردووە: دەبێت ئەو کارەساتە وەک دەرفەتێک ھەموو گەلی کورد بەئاگابێنێتەوە بۆ پشتیوانی و سەفەر بەر بوون و ھاوکاریکردن، لەو ڕوانگەیەوە بەڕۆحیەتێکی کورد بوون و مرۆڤایەتی یەوە داوا لە تاک بەتاکی گەلەکەمان لە باشوری کوردستان بەتایبەتی و کوردانی دەرەوەی وڵات دەکەین بەشێوەیەکی ڕێکخراو دەست بە چالاکی کۆکردنەوەی ھاوکاریەکان بکەن بۆ زیان بەرکەوتوان و قوربانیانی ئەو کارەساتە سروشتیە وێرانکەرە.