تورکیا هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە شاخاویەکانی کوردستان دەدات

تورکیا لە تل رەفعەت تا حاجی ئۆمەران بۆردوومانی ناوچە مەدەنیەکان دەکات، هەپەگەش پێیوایە بە ئەنقەست ئەو بۆردوومانە ئەنجام دەدات. چاودێرانیش دەڵێن: بۆردومانەکان هەوڵێکە بۆ گۆڕانکاریی دیمۆگرافیای ناوچەکە.

دەوڵەتی تورکیا بە شێوازێکی ئەنقەست و بە زانابوون ماوەیەکە دەستی بە بۆردوومانی ناوچە مەدەنی نشینەکانی سەر سنوور کردوە، لە تل ڕەفعەتی ڕۆژئاوای کورردستان تا دەگاتە چێای گارە و مەتینان و لەوەیشەوە تا حاجی ئۆمەران.

هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا، کە ٢٤ ئەم مانگە بڵاویکردەوە سەرنجی خستە سەر هێرشی وەحشیانەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچە مەدەنی نشینەکان لە تل ڕەفعەت تا دەگاتە بەردەو سور، گارە، مەتنیان و حاجی ئۆمەران، کە دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی ئەنقەست هێرشی ناوچەی مەدەنی دەکات، هەپەگە پێشیوایە: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەبەرانبەر دۆزی ڕەوای ئازادی و مافی گەلی کورد بێچارە بووە و لەگەڵ هەموو کردەوەیەکی قڕکەرانە ناتوانێت سەری گەلی کورد دانەوێنێت و بە شێوەیەکی شێتانە هێرش دەکاتە سەر گەلی کوردی مەدەنی.

دەیانەوێت گەل گەریلا لە یەک بکەن

لەوباریەوە هێمن مامە ڕۆژانامەنووس وتی: "تورکیا بە بۆردوومانەکانی بۆ ئەوە ناوچەیە بۆ ئەوەی بە هاوڵاتیانی بڵێن، بەهۆی بوونی پەکەکەوە ئێوە بۆردوومان دەکرێن، بە هۆی پەکەکەوە دەبنە قوربانی، خەڵکی هان بدەن لەدژی پەکەکە، بەڵام لە ڕاستیدا تورکیا دووژمنی هەموو کوردێکە تەنها بابەتەکە پەکەکە نیە."

هەروەها ئەو ڕۆژنامە نوسە وتیشی، ئامانجێکی تری تورکیا لەو بۆردوومانانە ئەوەیە ئەوەیە کە خەڵکی ناوچەکە تا بەهاری ئەمساڵ گوندەکانیان چۆڵ بکەن بۆ ئەوەی تورکیا و پارتی بنکەی  هێزی سەربازی تێدا بکەنەوە بە ئارەزوی خۆیان تەڕاتێن بکەن لەسەر خاکی کوردستان، تورکیا ڕێگای کراوەبێت بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر کوردستان و داگیری بکەن.

هەوڵیکە بۆ گۆڕانکاری دیمۆگرافی لە ناوچە چیایەکان

هاوکات شرۆڤەکای سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیاز حامید دەربارەی هەمان پرس بۆ ئاژانەسەکەمان قسەی کرد و وتی: "بۆردوومانەکانی دەوڵەتی  تورکیا بۆ ناوچە مەدەنی نیشینەکان لە سەر سنور لە تل ڕەفعەتەوە تا حاجی ئۆمەران لە لایەن تورکیاوە بۆچەن هۆکارێک دەگەڕێتەوە. کە دەوڵەتی تورکی بەهاوکاری چەتەکانی ئیتلافی سوری لەگەڵ چەتەکانی پەدەکە دەیەوێت ئەو ناوچانە چۆڵ بکات لە مەدەنی نشین،  گەریلا و شەرڤانان بی پشتێوانی خەڵکی مەدەنی بهێڵێتەوە. هاوکات هەوڵ دەدات ئەو ناوچانە لە خەڵکی مەدەنی چۆڵ بکات و مەڵباتی چەتەکانی داعش، جبهەت النوسرە، چەتەکانی ئیتلافی سوری لەوێ نیشتەجی بکات لەسەر ماڵ و موڵکی کوردان، واتا گۆڕانکاری دێموگرافی لە ناوچەکە بکات. پەدەکە، تورکیا بە بۆردوومانەکانیان بۆ ئەو ناوچانە دەێانەوێت نێوانی گەلی وڵاتپارێز و  گەریلا تێک بدەن، تورکیا بۆردوومان بکات و هاوڵاتیانی مەدەنی شەهید بکات پەدەکەش بڵێت، خەتای پەکەکەیە لەبەر بوونی پەکەکە لە ناوچەکە تورکیا بۆردوومان دەکات.

ژ.ت